یەکێک لەو پرسیارانەی کە دەکرێت بگوترێت تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت عێراقییەکان بە شوێن وەڵامێکدا بۆی دەگەڕێن ئەوەیە، ئایا وڵاتەکەیان سەقامگیر دەبێت؟.
بۆ هەندێک لە ڕێبەرانی 15 ساڵی ڕابردووی عێراق وەک دەڵێن تروسکاییەک لەوسەری تونێلەکەوە دیارە، بەڵام کەی ئەو تروسکاییە دەبێتە مایەی ئایندەیەکی ڕۆشن بۆ عێراق، ئەوەیان نەزانراوە.
وڵاتێک لێوانلێو لە قەیران و کێشە و گرفت و ئاڵۆزی، وڵاتێک مەیدانی ململانێی زلهێزەکانی جیهان و زلهێزەکانی ناوچەکە، وەک دەگوترێت هەموو لایەنێکی دەرەکی خاوەنی بەشی خۆیەتی لە بڕیارداندا، بەڵام ئەوەی کە ناتوانێت و ئامادەیی نییە لە بڕیارەکاندا عێراقییەکان خۆیانن.
میوانەکانی مێزگرد:
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسایی لە زانکۆی سەڵاحەدین.
عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەری سیاسی.
سێ پێکهایەی سەرەکی لەو وڵاتەدا هەن، کورد و شیعە و سوننە، بەڵێ زۆرینەی شیعەکان عەرەبن و کوردیش سوننەیە و عەرەبی سوننەش نزیکەی لە سەدا بیستی کۆمەڵگەی عێراقی پێکدەهێنێت، بەڵام جیاوازییە سیاسییەکان و دنیابینییەکانی عەرەبی شیعە و سوننە ئەوەندە زۆرن و قوڵن، ڕێک وەک بڵێی دوو دنیای جیاوازن. ئاستی بێ متمانەیی لە نێوان ئەم سێ پێکهاتەیەدا ئەوەندە زۆرن کە ناتوانن هیچ هەنگاوێکی پێکەوەیی بنێن بەبێ ئەوەی کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر نەکرێت.
ئایا عێراق دەبێتە وڵاتێکی سەقامگیر؟
ئەگەر ڕەوشی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی ناو ئەو وڵاتە بەم شێوەیەی ئێستای درێژەی هەبێت، چۆن حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت؟
ئایا چەمکی هاوڵاتیبوون لە عێراقدا لە کوێدایە؟
ئەگەر عێراق نەبێتەوە وڵاتێکی جێگیر لە ڕووی سیاسییەوە، چۆن دەتوانێت درێژە بە تەمەنی خۆی بدات؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5