ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: زۆر خواردنەوەی مەی ساڵانە 3 ملێۆن کەس دەکوژێت

(ڕۆیتەرز) - ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند زیاتر لە 3 ملێۆن کەس بەهۆی زیادڕەوی لەخواردنەوەی مەیدا لەساڵی 2016دا گیانیان لەدەستداوە، واتە لەهەر 20 مردنێک لەجیهاندا کەسێک بەخواردنەوەی مەی دەمرێت.

ڕێکخراوەکەی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان دەشڵێت زیاتر لە 3\4ی گیان لەدەستدانەکان لەنێوان پیاواندایە. سەرباری بەڵگەکان بە بونی مەترسی لەسەر تەندروستی، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی خواردنەوەی مەی لە10 ساڵی داهاتوودا بەرزبێتەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆ بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی لەڕاپۆرتێکدا ووتی " کاتی ئەوە هاتوە هەوڵەکان زیاترکەین بۆ نەهێشتنی ئەم هەڕەشە مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگا. ژمارەی زۆر لە خەڵکی و خێزانەکانیان و کۆمەڵگاکان بەدەست شێوەی زیان بەخشی خواردنەوەی مەیەوە گرفتیان هەیە".

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە "ڕاپۆرتی دۆخی جیهان دەربارەی مەی و تەندروستی لەساڵی 2018دا" دەڵێت، نزیکەی 237 ملێۆن پیاو و 46 ملێۆن ئافرەت لەسەر ئاستی جیهان مەی دەخۆنەوە بەشێویەکی زۆر یاخوود زیانبەخش.

خواردنەەی مەی زیاتر لە ئەوروپا و هەردوو ئەمریکادا باوە، هەروەها پشێوەیەکانی لەئاکامی مەی خواردنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت زیاتر لەوڵاتە دەوڵەمەندەکاندا بڵاوە.

سەرباری کەمبوونەوەی خواردنەوەی لەساڵی 2010ەوە بەڕێژەی نزیکەی 10% زیاتر خواردنەوی مەی لەسەر ئاستی جیهان لە ئەوروپادایە.

ڤلادمێر بۆزنیاک ئەندمای بەرێوبەرایەتی خراپ بەکارهێنانی هەندێک خواردنەوە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرۆیتەرزی ڕاگەیاندوە لەنێوان ئەو هەنگاوانەی نراوە و سەلماندویەتی کاریگەری ئەرێنی هەبوە لەسەر کەمبوونەوەی خواردنەوەی مەی، دانانی زیاتری باج لەسەر مەی و سنووردارکردنی گەیشتن بەدەست بەئاسانی.

بەڵگەی نوێ لەسەر سوودی وەرزش لەسەر باشکردنی باری دەروونی دەدۆزرێتەوە

(ڕۆیتەرز) - توێژینەوەیەک لە ئەمریکا گەشتە ئەو ئاکامەی وەرزشکردن ڕێگری لەنیشانەکانی نەخۆشی دەروونی دەگرێت و باری دەرونی باش دەکات.

توێژەرەوان دەڵێن ئەم ئاکامە لەوانەیە وەک کارەکانی ناو ماڵ وابیت.

تیمەی توێژینەوە لێکۆڵینەویان لەسەر داتای 1.2 ملێۆن کەسی گەورە لە وڵاتەی یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوە، جۆری پرسیارەکان لەشداران کراوە، وەک وەرزش کردنی مانگی ڕابردوویان چۆن بوە، دوور لە هەر کارێکی قورسی لە چوارچێوەی کارکردنیان. بەهۆی نائارامی و خەمۆکیەوە کێشەی سۆزەوە ئایا چەن کەڕەت هەستیان کردوە باری دەرونیان باش نەبوە؟.

توێژینەوەکەی لە گۆڤاری (لانسێت)دا بڵاو کراوەتەوە دەردەخات ئەو ڕۆژانەی هەستیان بەباری دەروونی خراپ کردوە بەڕێژەی 3.4 ڕۆژ لە مانگێکدا بوە. بەرێژەی 1.5 ڕۆژیش کەمتر بوە لای ئەوانەی وەرزشیان کردوە لەدەرەوەی جووارچێوەی کارکردن.

بەپێی وەڵامەکان دەرکەوتوە لای ئەم جۆرە وەرزشیان بەڕێژەی 3.8 ڕۆژ لە مانگێکدا کردوە کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەریان کەڕۆژێک لەڕۆژان نەخۆشی خەمۆکیان هەبوە.

توێژەرەوە تەندرەستی دەروونی لە زانکۆی یل لە ولایەتی کۆنێکتکیت لەئەمریکا ئادەم چیکروود لەمبارەیەوە ووتی " ئەوانەی وەرزش دەکەن تەندرەستی دەرونیان باشترە باراورد بەوانەی وەرزش ناکەن، ئەوانەی کە زۆر باش بوون لە نیوان 3 بۆ 5 ڕۆژ لەهەفتەیەکدا بۆ ماوەی 45 دەقیقە وەرزشیان کردوە.

لەلایەکی کەوە دەرکەوتوە وەزشکردن بە کۆمەڵ پەیوەندی هەبوە بەکەمبوونەوەی هەستی نالەباری دەرونی بەڕێژەی 22% بەراورد بەوانەی هیچ وەرزشیان ناکردوە.

هەروەها توێژینەوەکە ئەوەی بۆ دەرکەوتوە ڕاهێنانی وەک یۆگا و تای چی بۆتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆژانی هەست بە نالەباری دەرونی کراوە بەڕێژەی 23 %.

لەتوێژینەوەکدا ئاماژە دراوە بەوە ئەرکی ناو مال دەریخستوە سوودی هەبوە بۆ کەمکردنەوەی هەستکردن بەباری نائارمی دەرونی بەلانی کەمەوە بەرێژەی 9.7% بەراورد بەو کەسانەی وەرزشیان نەکردوە.

ناسا: تلسکۆبێک دوای 5 مانگ لە ناردنی بۆ ئاسمان دوو هەسارەی نوێ دەدۆزێتەوە

ئۆرلاندۆ (ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی ناسا ڕایانگەیاندا تلسکۆپێک لە خولگەی زەویدا دەسوڕێتەوە، دانراوە بۆ دوۆزینەوە لە گەردووندا لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، 2 هەسارەی دووری دەستنیشان کردوە، ئەمەش دوای 5 مەنگ لە ناردنی بۆ ئاسمان لە بنکەی کیپ کەنەڤراڵەوە لەفلۆریدا.

تلسکۆبی TESS کە ئەرکەکەی بۆ ماەی 2ساڵە و بڕی 337 ملێۆن دۆلاری تێچووە، بۆ دۆزینەوەی هەسارە گەرمەکان دانراوە لە کۆمەڵي خۆرەکاندا ئەوانەی بەلانی‌کەمەوە 49 ساڵی تیشک لەزەویەوە دوورن، هەروەها بۆ فراوانکردنی زانیاریی زانکانە دەرەبارەی جیهانەکانی دەرەوەی کۆمەڵی خۆر.

سارە سیجەر جێگری بەرێوەبەری زانست لە ناسا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە "هەردوو هەسارەکە گەرمن، بۆیە بۆ ژیان ناشێن". هاروەها پیشبینی دۆزینەوەی زیاتری لەم جۆرە هەسارانە دەکات.

سارە دەشڵێت لەگەردووندا هەسارە زۆرن نەدۆزراونەتەوە و چاوەڕوانی دۆزینەوەیان دەکرێت.

تلسکۆبی تیس وەک تلسکۆبی پێشوو کیبلەر دروستکراوە کە توانی 3700 هەسارەی ئاسمان لە20 ساڵی ڕابردوودا بدۆزێتەوە تۆمار بکرێت، بەڵام وزەی بەسەرچوو و چیدی کار ناکات.

ناسا پیشبینی دەکات هەزاران کۆمەڵای خۆر بدۆزرێتەوە کە پێشتر نەبینراون، لەوانە سەدان بە قەبارەی زەوی و کەمێک گەورەتر.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 24-09-2018