لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 23/9/2018 لە شاری دەربەندیخان چەکدارێکی نەناسراوو بە دەمانچەی بێدەنگ لە دەرگای ماڵی لوقمان شەهابی کە هاووڵاتیەکی کوردی رۆژەەڵاتی کوردستانە دەدات و بە نیازی تیرۆرکردنی تەقەی لێ ئەکات، بەڵام خۆشبەختانە لە مردن رزگاری ئەبێت.
دیارە ئەمە یەکم و دوواترین ئەو جۆرە رووداوانە نییە کە وەکو دەووترێ بەشێک لە زنجیرە هێڕشانێکدایە کە لە هەرێمەکەدا بەرێوە ئەجێت. ئاسایشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆێ حکومەتی هەرێم و ئاسایشی ئەو ناوچانەدایە کە تێدا ئەنجام دەدرێن. سنووردانانێک بۆ ئەو جۆرە کردار و پێشیلیانە لە ئەسیوێ هێزەکانی ئاسایشدایە و وەڵامدانەوەکان لە ژێر پرسیاردایە!
سامان شەهابی برای لوقمان شەهابی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێستاکە تەندرووستی کاک لوقمان تا ئاستێک جێگیرە، هەر لە ژێر چاودێری پزشکیدایە، بەڵام ناتوانێت قسە بکات، رووداوەکە شەشی ئێوارە کەسێک لە دەرگای ماڵی ئێمە دەدات لە شاروچکەی دەربەندیخان، دیارە مەڵباتی من بە هۆێ کیشەی سیاسیەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچبەری باشوری کوردستان بوون و ساڵانێکە بەشێک لە بنەماڵەم لەوێ نیشتەجێن، لەوێ کە لە دەرگا دەدات لوقمان دەچێت دەرگاکە بکاتەوە داێکێشم بە دوواێدا دەروات دەڵێت تۆ مەیکەوە ماندوویت تازە هاتوێتەوە من دەرگاکە ئەکەمەوە ، دوو جار لە دەرگاکەت ئەدات کە کاتێک دەرگاکە ئەکاتەوە گوللەیەک دەنێت بە سەر و چاویەوە ئەویش لەوێدا کاردانەوەیەک هەبوە بۆیە گوللەکە راستەوخۆ بەر مێشکی یا بەشی سەرەوی سەری نەکەوتووە و کابرا دەمانچەی بێدەنگی بەکار هێناوە ".
کاک سامان هەر وەها دەڵێت " کێشە ئەوەیە ئەگەر پێشی رووداوەکە نەکەوین، لێکەوتەکانی زیاتر دەری دەخات کە ئەم رووداوە دەستێکی دەرەکی تێدایە، هەم ئەو جۆرە چەکەی بە کار هێناوە کە دەمانچەی بێدەنگە وە هەم ئەوەش لوقمان و بنەماڵەی من بە هۆێ کیشە سیاسیەوە کۆچبەری باشوری کوردستان بوون وە نزیکایەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک و هەر وەها لە یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەرەکە) بۆیە ئەوە ئەگێنێت هۆکارێکی تیرۆر بێت، وە لە کاتێکدا لوقمان بە هۆشی خۆێ هاتوەتەوە ناوی ئەو کەسەی نووسیوە کە تەقەی لێکردووە ".
کاک سامان دەشڵێت ' ئەمە ئەو ئەگێنێت کە درێژکراوەی ئەو زنجیرە تیرۆرانە بێت کە لە باشوری کوردستاندا ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەبوە نە لە لایەن یەکێتیی کە ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتیدایە وە یاخود هێزەکانی ئاسایش وە لەوە ئەچێت دەیانەوی وەکو کیشەیەکی کۆمەڵایەتی نیشانی بدەن، لە راستیدا لەوانەیە تاوانبار یەک کەس نەبۆبێت بەڵکو چەندین کەس ئاسانکاریان بۆ کردبیت، چونکە هەوڵدانێکی بەو شێوە بە یەک کەس ئەنجام نادرێ وە سوپای پاسداران دەزگای تیروریان لە باشوری کوردستان خستوەتە کار".
Your browser doesn’t support HTML5