ئومێدێک هەیە هەڵبژاردنی ئەم جارە وەک هەڵبژاردنی پیشوو نەبێت کە بە سیستەمی دیجتاڵ ئەنجامدار و هەژماری دەنگ گازندە و ڕەخنەی لێکەوتەوە، ئایا پێشبینی دەکرێت ئاکامی ئەم هەڵبژاردنە جیاواز بێت؟.
کۆمسێۆنی هەڵبژاردن ڕێژەیەکی بەشداریی دەنگدانی بڵاو کردەوە کە تا کاتژمیر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، زۆر بەکەمی خەڵکی بەشداری هەڵبژارندی کردەو، تەنانەت لە سەر ئاستی هەموو کوردستان، ئەمە چی دەگەێنیت؟.
هەندێ پارتی سیاسی نوێ هاتوونەتە مەیدانەکە، دروشمی گۆڕانکریان پیە، ئایا ئەم پارتە نوێیانە ئەتوانن بەرامبەر بە دوو پارتی دەسەڵات کە پارەو هێزیان بەدەستەوەیە گۆڕانکاری بکەن؟.
لەمبارەیەوە ووریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ محەمەد وانی نووسەرو شیکەرەوەی سیاسی کردوە.
ووانی دەڵێت: ئەم هەڵبژاردەنە جیاوازە هەموو پارتەکان بەقورسی بەشداری هەڵبژارادنیان کردوە و بەرپرسەکانیان لەئاستی باڵا بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەکەن، ئەمەش واتای ئەوەیە گرنگی زۆریان داوەتە ئەم هەڵبژاردنە لەبەر 2 هۆکار،
یەکەم: گوایە دەوترێت سەرۆکایەتی هەرێم نەماوە و دەسەڵاتەکانی دەخریتە سەر پەرلەمان و هەم هەندێک دەسەڵاتی حکومەتیش دەدرێتە پەرلەمان.
دووهەم: هەر لایەنەوە دەیەوێت تواناو هێزی خۆی نیشانی بەغدا بدات.
Your browser doesn’t support HTML5
هەروەها وانی دەڵێت "دوای شکستی ڕیفراندۆم جۆرە بێهودەیییەک لەناو خەڵکیدا پەیدابوە، لەوباوەڕەدان هەرچیەک بەکیت و نەیکەیت وڵاتانی دوروبەر ناهێڵن تۆ بەهیچ شتێک بگەیت، مادامیش هێزە نێودەڵەتیاکان و ناوچەکە ناڕازین جۆرە تێشکانێک لەناو خەڵکیدا دروست بوە".