مێزگرد: حکومەتی هەرێم لە نێوان پارتی و یەکێتیدا

مێزگردێک لەسەرئەگەر و پێشهات و ئاستەنگەکانی بەردەم کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە نێوان دوو رۆژنامەوانی دیاری هەرێمی کوردستان، ڕێبوار کەریم وەلی و محەمەد ڕەئوف.

لەم مێزگردەدا وتووێژ لەسەر ئەو ئەگەرانەی کە هەرێمەکە مل بدات بۆ دوو ئیدارەیی دەکرێت، بە تایبەتی لایەنی براوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە دەیەوێ بەپێی ڕێژەی دەنگەکان بەشداری بە یەکێتی بکات لە حوکمڕانی هەرێمی کوتردستانی عێراقدا، پێشتریش بەرپرسانی یەکێتی مەرجی بەشداریبوونیان وا ڕاگەیاندووە کە دەبنە شەریک، نەوک ڕازی بن بەوەی کە پارتی ئەیان داتێ.

موحەمەد ڕەئوف

وتوێژەکە زۆر گەرم و گوڕە لە نێوان هەردوو میوانەکە، لە نێویدا باس لەوە کراوە کە بەر لە ڕۆژی ململانێی پۆستی سەرۆک کۆمار لە بەغدادو پرۆسەی دەنگدان، یەک لەم ڕۆژنامەوانانە وڕۆژنامەوانێکی دیکە، پەیامی بەڕێز کۆسرەت ڕەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتییان گەیاندوەتە لای بەڕێز مەسعود بەرزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان. هەندێ لەو وتووێژانە بۆ یەکەمجار لە مێزگردەکە باس کراوە.

موحەمەد ڕەئوف: پارتی بەوە سەغڵەت بوو کە قسەی مەسعود بارزانی شکێندراوە لە دۆسێی پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراقدا.

ڕێبوار کەریم وەلی : وتمان کاک مەسعود ئەم لێک ترازانەی پارتی و یەکێتی دوو ئیدارەیی لێدەکەوێتەوە، ئەو وتی با ببێت.

قسەیەکی بارزانی لەسەر ئەگەری بوونی کاندیدەکەی یەکێتی بە سەرۆک کۆماری عێراق، وتوییەتی "ئەگەر بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆکی عێراق، ڕێگەی پێ نادات پێ بنێتە هەولێرەوە". هەروەها ئەو دوو ڕۆژنامەوانە ڕێبوار وەلی و عارف قوربانی کە چوونەتە لای کاک مەسعود، هۆشداری و مەترسی ئەو لێک ترازاندنەی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کە بگاتە ئاستی کەرت بوون و دوو ئیدارەیی، بارزانی وتوییەتی "با ڕووبدات".

ڕێبوار کەریم وەلی

لەبەشێکی ئەم مێزگردەدا هەردوولایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەو ڕێژەیەی دەنگەکان کە لە کۆمسیۆن ڕانەگەیەندراوە، هیچ لە ژمارەی کورسییەکان ناگۆڕێت، لاشیان وایە لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکیشدا، پەیوەندی بە بڕیاری کۆمسیۆنەوە نابێت، بەڵکو ڕێککەوتنی لایەنەکان کورسیەکانی پەرلەمان کەم و زۆر بکەن، کە ڕەنگە هیچیش روو نەدات."

یەکێک لەو ئەگەرانەی دێنە پێش، گەڕانەوەی دوو ئیدارەییە، یان مانەوەی ئەو دۆخەی هەرێمە وەک خۆی، ڕێبوار لای وایە هەندێ بەرپرسی پارتی بەلایانەوە گرنگ نییە کە دوو ئیدارەیی روو بدات. دەشڵێت "نازانم وەکو پەرچەکردارە یان خواستی ئەوەیان هەیە، بەڵام هیچ متمانەیەکیان لە نیواندا نەماوە."

زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: حکومەتی هەرێم لە نێوان پارتی و یەکێتیدا