" سیناریوێ شانوگەری" پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراق وە کو وینا دەکری، وە هەڵبژاردنی دکتۆر بەرهەم ساڵح، بابەتێکە زۆر کەسان نایانەوێ خۆیان لە قەرەی بەن و خۆیان لێ دوور دەخەنەوە، بەڵام کەسانێکی زۆر لایان وایە خۆ پەراوێز خستن لەو بابەتە و نە وروژاندنی چاو پۆشینە لە بەرامبەر رابوردوو، رەوش و رەفتاری ئەو کەسانەو و ئەوانەی وڵات بەرێوە ئەبەن و خاوەن بریارن و لە پشتی پەردەوە پلانەکان دادەرێژن و بێ باکانەش پیادەی دەکەن. بەردەوام بوون لەسەر هەڵەکانی رابوردوو، واتە دوواخستنی وڵات لە رەوتی گەشە کردن و بەرەو پێشەوە چوون، واتە هەر وەکو دەیەکانی رابوردوو لە کەسێک بتێک درووست دەکەن و پاشان کڕنووشی بۆ دەبەن و دەیپەرستن.
هێمن سەیدی، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پۆستی سەرۆک کۆمار، پۆستێکی یەکلاکەرەوە نییە لە موزاییکی سیاسی عێراقدا، ئەو پۆستە کە بە بەژن و باڵای کورد بڕابوو لە سەردەمی دووای رووخانی سەدام تاکو ئێستا بە کۆدەنگی کوردەوە هەڵبژێدران بەڵام ئەو جارە ئەو خەسارەشمان پێی زیاد بوو کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی کورد بە کۆدەنگی کوردەوە نەبوو بە ململانیەکی ناخۆشەوە بوو، سەرباری ئەوەی د. بەرهەم سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە و یەکێتیش زۆر لە ئێرانەوە نزدیکە، دکتۆر بەرهەم وەکو شەخسی خۆێ، وەکو رابوردووێ، وەکو ئەزمونی دیپلۆماسی،لە ئەمەریکیەکانەوە نزدیکە، هەر بۆیە نوێنەری ئەمەریکاش پشتیوانی لێکرد، جا پێی دەکرێ، چەند دەسەڵات دەبێ، نازانم، بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێن ئەو مۆزاییکە سیاسیە، ئەو گۆڕانە پێکهاتووە ئێستا سەرۆک پەرلەمانێکی سوننی نزدیک لە ئێران، سەرۆک وەزیرانێکی شیعەی دوور لە ئێرانمان هەیە وە سەرۆک کۆمارێکی کوردی نزدیک لە ئەمەریکام دەبێت ".
کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " زۆر جار دەبینین هێزێکی دەرەکی، بریارێکی دەرەکی دەتوانێ هاوکێشەکان بگۆڕێ، من هەست بەوە دەکەم ئەمەریکا ئەو هەڵبژاردنەی پێی باش بوو وە هەر وەها هەست بەوە دەکەم کە ئەمەریکا نیسبەت بە داهاتووێ عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا پلانی هەیە وە تەنها کەسێک کە دەکرا بە پێی سوننەتی رابوردوو کورد بێت و نزدیک لە یەکێتیی نیشتمانی بێت و لینکێک، پەیوەندیەکی لەگەڵ ئەمەریکا بێت، ئەوە دکتۆر بەرهەم بوو".
کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " لە بیرمان بێت هەر لە ساڵی 1991 تا ئێستا هەرچی دەسکەوتی کورد هەیبوە لە دەرئەنجامی ئەوە نەبوە وڵاتانی تر دڵیان بە کورد سووتابێت یان بەرژەوەندی کوردیان لەبەر چاو بوبێت، بەڵکو لە دەرئەنجامی ململانیەکانی ئەم وڵات و ئەو وڵات بوە، خاڵی لاوازی پەیوەندی یەکێتیی نیشتمانی لەگەڵ ئێران دکتۆر بەرهەم بوە، بیرورای گشتی کوردستانی ئێران ئێستا زۆر بە دژی یەکێتی نیشتمان کوردستانە ".
Your browser doesn’t support HTML5