لە چەند رۆژی رابوردوودا و " لە پێناوی کۆکردنەوەی هێزو توانا نیشتمانیەکان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوایەتیەکان و چەندین لە کێشە هەنۆکیەکانی ئەمرۆی کوردستان " کۆنفرانسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هۆلەند بەرێوە چوو.
حەسەن قازی نووسەر و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کۆنگرەکانی کەنەکە هەر دوو ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت و لە نێوان ئەو دوو ساڵەدا کۆبۆنەوەی ساڵانە هەیە وە ئەوەی ئەنجامدرا کۆبۆنەوەی گشتی ساڵانە بوو بە واتای ئەوەی هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا ناکرێ "
کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت " خاڵی سەرەکی کۆنفرانسەکە دامەزراندنی ئاشتی و دیالۆگی ناوخۆیی وە ئەو رووداوو و پێشهاتە چاوەروان نەکراوو و کراوانەدا بوو و ئەو بارودۆخەی لە رۆژئاوا و باشور هاتوەتە ئاراوە وە هەر وەها تێشکێکی زۆر خرایە سەر پەیامەکەی جەمیل بایەک لە بارەی هاوکاریەکانی نێوان تورکیا و ئێران بۆ رووبەرووبۆنەوەی پرسی کورد و موشەک بارانەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی دیمۆکراتەکان لە کۆیە ".
کاک حەسەن دەشڵێت " کێشەی ئیزیدیەکان، رێکەوتن لە نێوان لایەنە سەرەکیەکانی بزوتنەوەی کوردیدا لێکدانەوەیان لەسەر کرا وە ژنانیش لە قسە و باسەکاندا رۆڵی بەر چاویان هەبوو".
Your browser doesn’t support HTML5