سەربازێکی ئەمەریکایی لە کابول دەکوژرێت

ناتۆ دەڵێت ئەمڕۆ شەممە سەربازێکی ئەمەریکایی دەکوژرێت و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە ناوخۆی شوێنەکەدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، کە بەجۆرێک هێرشی نوێ بۆ سەر نێودەوڵەتییەکان کە لەئەفغانستانن.

نێردراوی پشتیوانی نێودەوڵەتی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن "ڕاپۆرتێکی ئەم دواییانە ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە تەقەکەرەکە ئەندامێکی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان و هێزەکانی ئاسایش بووە"

هەر دەمودەست هێرشبەرەکە لەلایەن هێزێکی دیکەی ئەفغانییەوە کوژراوە.

هاوکات سەربازە بریندارەکەش بە کۆپتەر گەیەندراوەتە بنکەی فڕۆکەوانی باکور (باگرام) لە کابوڵی پایتەخت و لەوێ چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت.

هێشتا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەکرێت، بەڵام مەرگی سەربازەکە دەمودەست بڵاونەکراوەتەوە.