لە هەفتەی رابوردوو سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان دانڵد ترامپ لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ Jim Acosta پەیامنێری CNN کەوتە مشت و مڕێکەوە.
لە هەرێمی کوردستان وە یاخود لە رۆژهەڵاتی ناوەرات چۆن دەرواننە رووداوێکی لەو جۆرەدا لە نێوان سەرۆکی هەرە بەهێزترین وڵات لە جیهان و رۆژنامەنووسێکدا؟
ئاخۆ ئەو رۆژنامەنووسە پشتی بە چی بە هێز بوو کە وا لە بەرامبەر سەرۆک ترامپدا تا پرسیارەکەی نەکرد دەستبەرداری مایکرفۆنەکەی نەبوو ، بەوەی کە لە دەزگایەکی میدیای زەبەلاحی وەکو CNN کار دەکات یان بە دەستوری ئەو وڵاتە کە ئەو ماف و ئازادیەی بۆ رەخساندووە؟
دیاری مەحەمەد بەرێوەبەری گشتی سەنتەری میترۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە هاتنی ترامپ بینیمان ئەم جۆرە رووداوانە دووبارە دەبوونەوە وە تەماشای راپۆرتە نێونەتەوەییەکانیش بکەین دەبینین روەشی ئازادی رۆژنامە نووسین و ئازادی بیرورا دەڕبرین لە پاشە کشەدایە بە ئەمەریکاشەوە، وە ئەوەی لە ئەمەریکا روو دەدات بە پێچەوانەی بانگەشەکانیەتی گوایە پێشەنگی بەرەی دیمۆکراسی لە جیهان دەکات".
کاک دیاری هەر وەها دەڵێت " هەردوو لا دبێ پابەند بن بە پرۆتۆکۆڵەکان چ سەرۆک ترامپ لە بارەی ئازادی بیرورا دەڕبڕین وە چ رۆژنامەنووس دەبێ رێز لە یاساکانی ئەو شوێنەدا بگرێت ".
کاک دیاری دەشڵێت" هەردوو چ یاسا یان ئەو شوێنەی کاری بۆ دەکەیت پاڵپشتی گەورەن بۆ هەر رۆژنامەنووسێک کاتێک کە کار دەکات، لە لایەکەوە دەستورە کە وا بتوانێ بوێرانە بەرامبەر بە سەرۆک ترامپ رابوەستێ و لە لایەکی تریشەوە ئەو دام و دەزگایە کە کاری بۆ دەکات و پشتی بەر نادات و بەرگری لێ دەکات".
Your browser doesn’t support HTML5