خەباتی گەلی کورد لە درێژایی ساڵاندا بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی، خەباتێکی سەخت و دژوار بوە بە هۆێ باری جیۆپولتیکی، توانای دوژمنەکانی و هۆێ تر و زۆر جار وەکو جۆکەرێکی براوە بوە بە دەست یاری کەرەکانی هەرێمی وە یاخود جیهانی و جۆکەرێکی مردوو وە یاخود دۆڕاو بە دەستی خۆێ.
ئاخۆ کورد تا چەند لە ئەزمۆنەکانی رابوردووێ وانە فێر بوە؟
دکتۆر کهمال سهیدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دەبێ کورد چ لە رۆژئاوا وە یاخود لە باشور کەڵک لەو دەرفەتانە وەربگرن کە هاتوەتە پێشەوە وە بە تاێبەت کوردی رۆژئاوا پاش ئەو هەموو ئازار ، ماڵوێرانی و مەینەتیە بگەنە هەندێک لە مافەکانیان ".
دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەڵێت " ئێمە ناڵێن با ئەمەریکا پشتێوانی کورد دژ بە تورکیا بکات وە بە هەمان شێوە نامانەوێ ئەمریکا پشتێوانی تورکیاش بکات دژ بە کورد، ئەوەش نە راست و نە درووستە، ئەمەریکا دەبێ ناوبژی بکات، ئەگەر کەسێک لە جیهاندا هەبێ کە بتوانی ناوبژی بکا و کاریگەری لە سەر تورکیا هەبێ، تەنها ئەمەریکایە، ئەوروپا و ئەمەریکا پێیان ناکرێ، ئەمە هیوای ئێمەیە کە ئەمەریکا کارێکی وا بکات ".
دکتۆر کەماڵ سەبارەت بەوەی ئاخۆ یەپەگە دبێ نگران بێت کە پاش کۆتایی هاتنی شەری داعش ئەمەریکا پشتی تێبکات؟ دەڵێت " شیانی هەیە لەبەر ئەوەی ئەمەریکا زۆر جار دۆستەکانی بەجێ هێشتووە، بەڵام هیوای ئێمە ئەوە نییە، بەڵکو هیوا ئێمە ئەوەیە وەکو ووتم ئەمەریکا لە نێوان کورد و تورکیا ناوبژی بکات، پەیەدە بەشێک لە پەکەکە بێت یان نەبێت بۆ من گرنگ نییە، پارتی ئاکەپەش بەشێک لە بزوتنەوەی ئیسلامیە لە جیهان وەکو داعش، یەکێتیی زانایانی موسڵمان، وە پارتیە کوردیەکانی ئێمەش لە سوریا بەشێکن لە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق وە لەوانەشە پەیەدە لە رووێ ئایدیۆلۆژییەوە لە پەکەکە نزدیک بێت، بەڵام ئەمانە بۆ ئێمە گرنگ نییە ، گرنگ ئەوەیە ئەو کێشانەی کە هەیە بە رێگایەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن".
Your browser doesn’t support HTML5