کەمال چۆمانی: لەدونیادا بەو ئەندازەیەی تورکیا ڕۆژنامەوانان لە زینداندا نین

که‌مال چۆمانی له‌ په‌رله‌مانی سوید

هەردووابەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی 2016، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتی پۆلیسی و هەواڵگیری ئەو وڵاتە پتر دەستکراوەتر دەبن بۆ سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنمەوانان و خەڵکانی ناڕازی و چالاکوانان و ئەکادیمییەکان بە تومەتی تیرۆرو پشتیوانیکردنی جوداخوازی. ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنورو لێبوردنی نێودەوڵەتی و ماڵی ئازادی بۆ ڕۆژنامەوانان و ڕێکخراوە خۆجێیەکانی تورکیاش ئاماژە بەوە دەدەن کە زیاد لە 50.000 کەس دەستگیرکراون و هاوکات زیاد لە 240 رۆژنامەوان لە زینداندان ئەمە بێجگە لەداخستنی زیادلە 140 رۆژنامەو دەزگای رۆشنبیری و فەرهەنگی و گۆڤار و چاپەمەنی.

بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا لۆمەی تورکیا دەکەن لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکەوانان لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە و زیندانیکردنیان بۆ ماوەیەکی دووروودرێژ، ئەمەش لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لە ئەنقەرە.

بۆ پتر پەردە هەڵماڵین لەسەر زۆرێک لەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە سەرکوتکردنی ئازادی رڕدەربڕینەوە هەیە لە تورکیا ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ ڕۆژنامەوان کەمال چۆمانیدا سازکردووە..

کەمال چۆمانی دەڵێت "ئەردۆغان هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەتورکیادا دروستبووبوو لەڕووی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و لەڕووی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تورکیاشەوە هەمووی تێکدا."

دەشڵێت "لەم دۆخە پڕ ململانێ و پڕ ناکۆکی و پڕ شەڕەی تورکیا و ناوچەکەدا یەکەم گروپ کە بوون بە بە قوربانی ڕۆژنامەوانان بوون."

کەمال چۆمانی دەڵێت "هەر بۆیە ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور؛ تورکیا بە گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەوانان دادەنێت لەجیهاندا." هاوکات "تورکیا خراپترین شوێنە بۆ کاری ڕۆژناموانی."

دەشڵێت "لەدونیادا شتی وا نیە تەنانەت لەچین و سعودییەش بەو ئەندازەیەی تورکیا ڕۆژنامەوانان لە زینداندا بن."

سەبارەت بە ئەردۆغان و یەکێتی ئەوروپاش کەمال چۆمانی دەڵێت "ئەردۆغان لە دوای 2015 ەوە دژی هەموو سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا ئیشی کردووە."

دەشڵێت "ئەو جینۆسایدە کولتورییە نەژادییەی کە لەتورکیادا بەرامبەر کورد پەیڕەودەکرێت لەڕابردووشدا هەر هەبووە."

Your browser doesn’t support HTML5

Kamal Chomani