مەسعود کوردپور: بە هۆێ نەبوونی باوەری لە نێوان هاووڵاتیان و دەوڵەت لە هەر رووداوێکدا گومان هەیە

Masoud Kurdpour

لە رۆژانی رابوردوودا لە نزدیک شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەرهێنەری کورد رەحیم زەبیحی و کەیوانی برای لە ناو ماشینێکی سووتێنراوودا گوایە بە دەست بەستراوی دوزاۆنەتەوە. ئاخۆ راستی ئەو دەنگ و باسە بە چ شێوەیەکە؟

Rahim Zabihi

رۆژنامەنووسی بنکە ئێران مەسعود کوردپور لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەمرۆ هێزەکانی لەشکەری و ئاگاهی بانە رایانگەیاندووە کە بکوژەکەیان دەستگیر کردوون و گوایە ناکۆکی کەسایەتی لە نێوان بکوژی و کوژراوەکاندا هەبوە گوایە لەسەر پول و شتی لەو جۆرە ".

کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت " بە هۆێ نەبوونی باوەری لە نێوان هاووڵاتیان و دەوڵەت هەر کەسێک، هونەرمەند بێت، فیلساز، نووسەر بێت و شتێکی بەسەر بێت دەڵێن ئەوە کاری دەوڵەتە، ئەڵبەتە ئەو شتانەش لە رابوردوودا رووێ داوە، ئەم جۆرە گومانانە هەر هەبوە و هەر دەبێت، هەمیشە ئەو گومانە هەبوە ئاخۆ لە پشتی پەردەوە کێ ئەم کارانە ئەنجام دەدات".

کاک مەسعود دەشڵێت " حکومەتی ئێران ئەو دەزگایانەی کە هەیەتی ولە ئاسایشی وڵاتدا بەرپرسن زۆر بە هێز و زۆر چاودێرن وە توانایەکی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی لە هاووڵاتیان و شارومەندان ئاگادار بن چی ئەکەن و بێگومان کە شتێکی وا روو دەدات یەکسەر ئاشکرا دەبێت کێ کردوویەتی و لە ماوەی چەند کاتژمێردا راێدەگەینن وە ئەوکەسەی ئەم کارەی ئەنجام داوە دەستگیر کراوە و دوورو درێژی رووداوەکش لە داهاتوودا دەزانرێ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Masoud Kurdpour