لە قامشلۆ کۆمیتەیەک بۆ بەهاناچوونی خەڵکی لە باری نائاسایدا پێکدێت

ئەنجومەنی کانتۆنی قامشلۆ بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر ڕێوشوێنەکانی هاوکاریکردنی هاووڵاتیان لە دەمی کارەساتە سروشتییەکاندا کۆبونەوەیەکی لە ناوەندی ئەنجومەنەکە لە قامشلۆ ئەنجام دا.

لەو کۆبونەوەیەدا کۆمیتەی ڕەوشی فریاکەوتن کە لە پێنج دامەزراوە پێکدێت ڕاگەیەندرا.

هاوسەرۆکی ئەمجومەنی قامشلۆ فەخرەدین سڵێمان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە لە ئێستادا ئەو کۆمیتەیە بۆ ڕەوشی تەنگەتاوی دروست کراوە و ئامادەیە. ئەو لە لێدوانەکەیدا لەگەڵ پەیامنێرمان زانا عومەر باس لەوەش دەکات لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمای زستاندا پێکهێنانی ئەو کۆمیەتیە چەند گرنگە. ئە کۆمیەتەیە وەکو تیمێکی فریاگوزاری خێرا کار دەکەن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.

Your browser doesn’t support HTML5

زانا عومەر