لە هەفتەی رابوردوودا لە 12/8/2018 پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز کەسایەتی ناوداری کورد، نووسەر، زمانەوان، بیرمەند و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ئازدی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد ( کاژیک) لە تەمەنی 85 ساڵیدا لەم جیهانەدا لە ئەڵمانیا ماڵئاوایی کرد.
کە باس دێتە سەر کەسایەتیەکی دیاری ناوداری کورد وەکو پرۆفیسۆر نەبەز دەبێ لە دوو بەشەوە لێ بڕوانین، بەشێک ژیان و خەباتی رامیاری وە بەشەکەی تر ژیانی وێژەیی و رووناکبیری کە لە پێناویاندا نزیکەی سێ چارەکە لە ژیانی تەرخان کردبوو.
مامۆستا کامیل ژیر کە هەر وەها یەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی کورد و یەکێک لە هاووخەبات، دۆست و هاورێ هەرە نزدیکی زیندە یاد پرۆفیسۆر نەبەز ونووسەر، هۆزانڤان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ئازدی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد ( کاژیک) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی کۆمەڵێک لە پرسیارەکانمان دەداتەوە .
دۆستایەتی و هاووریەتیان کەی دەستیپێکردووە.
پرۆفیسۆر نەبەز لە کەیەوە دەست بە خەباتی رامیاری و کاری وێژەیی کردووە
کێ بوون ئەو کەسانەی لە سەرەتاێ ژیانیدا کاریگەریان لەسەر هەبوو
لە بەشی وێژە زۆرتر بە کام بەش گرنگی دەدا
چیین ئەو نووسین و بەرهەم و پەرتۆکانەی کە دەکرێ ئاماژەیان پێکرد
دۆستی و هاووریەتی و نزدیکی لەگەڵ کام لە نووسەر و رووناکبیراندا بوە چ لە باشور وە یاخود بەشەکانی تری کوردستان
روانینی لە بارەی پرسی ژن
مامۆستا بەشیر موشیر و دکتۆر نەبەز
دامەزارندنی کاژیک و پرۆفیسۆر نەبەز
روانینی سەبارەت بە بزوتنەوەی رزگاری خوازی کورد
روانینی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، ئەو بارودۆخەی کە ئەمرۆ تێدایە و ئەو سەرانەش کە هەرێمەکە بەرێوە دەبەن و بەم رۆژە گەیاندیان
کاردانەوەی لایەنە دەسەڵاتدارەکان بەرامبەر بە رەخنە و هەڵویستەکانی و هەرەشەکان و مەترسی بۆ سەر ژیانی.
" کوردی مردوو پەرست " تا پرۆفیسۆر نەبەز لە ژیاندا بوو چی بوو کرا، تا چەند رێزی لێگیرا و دەست خۆشی و ستایش لە کارەکانی کرا
Your browser doesn’t support HTML5