لەتیف فاتح فەرەج: سەردانەکەی ترامپ ئاساییە وەکو ئەوەیە کەسێک بە بێ ئەوەی لە دەرگا بدات خۆێ بکات بە ماڵێکدا

Latif Fatih Faraj له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج

سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ عێراق گوایە رەخنەیەکی زۆری لێکەوتوەتەوە. ئاخۆ کیین دەنگیان بەزرکردووەتەوە و رەخنە لە سەردانەکەی دەگرن؟ ئایا رەخنەکان لەبەر ئەوەی فرۆکەکەی ترامپ لە پڕ لە عێراق دانیشتەوە و گەڕایەوە، یان لەبەر ئەوەی سەردانی بەغدای نەکرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا کۆببێتەوە؟

لەتیف فاتح فەرەج نووسەر، رۆژنامەوان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە بڕوای من کارێکی زۆر ئاساییە، زۆر ئاساییە لەبەر ئەوەی عێراق سەروەری لە دەست داوە، شتێک نییە ناوی سەروەری عێراق بێت، هەر بەو شێوەی بە هۆێ سەری ساڵەوە سەردانی سەربازەکانی ئەمەریکای لە ئەڵمانیا و ئورودن کردووە، سەردانی عێراقیشی کردووە، ئەمەی ئێرەش لەوانەیە لە هەمان ڕوانگەوە بێت، بەڵام ئەڵمانیا و ئوردون دەوڵەتن، سەروەریان هەیە بەڵام عێراق نیەتی چوونکە لە پێشدا ئەم جۆرە کارانە رووێ داوە، پێشتر وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ هاتە کەرکووک بە بێ ئەوەی پرسیار بە عێراق هەر بکات".

کاک لەتیف هەر وەها دەڵێت " رەخنەی دەسەڵاتدارانی عێراقی، پەرلەمانی عێراقرێک ئەوەیە کە ئەمە پێشیلیە لە سەروەری عێراق، یان وەکو ئەوەی کەسێک بە بێ ئەوەی لە دەرگا بدات بێتە ماڵیکەوە، تۆ خۆت ئەزانیت عێراقیە بە کورد و شیعە و سوونیەوە هەموویان سەرەرای ئەو هەموو ململانیەی نێوانیاندا شانازی بە عێراقی بوونیان دەکەن وا دەزانن ئەمە شکاندنی شکۆێ عێراقە".

کاک لەتیف دەشڵێت " نە سەرۆک وەزیر و نە سەرۆک کۆمار هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوە، بەیاننامەیەک دەربکەن وە یاخود بە پێشیلی بزانن، رەنگە هەر لەو رووەوە تەماشای کەن کە سەردانی سەرۆکی وڵاتێکە لەو وڵاتانەی هێزیان لە عێراقدا هەیە بۆ لاێ هێزەکانی خۆێ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Latif Fatih Faraj