ڕۆژی شەممە لە هەولێر بە بەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستان و کادیرانی حیزبە جیاجیاکان و چالاکانی سڤیل و چاودێرانی سیاسی دیبەیتێک بۆ هەر یەکە لە فرسەت سوفی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی و مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر و کاردۆ محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی گۆڕان بەڕێوەچوو.
مەسعود عەبدولخالق ڕایگەیاند "حکومەتێکی بەهێز ئەوەیە خاوەنداری سیادەی خوی بکات نابێت سوپایەکی تورکیا هاتووە و سوپایەکی عێراقیش تا نزیک هەولێر هاتووە و ئێرانیش دەستی تێدایە ئەوە نابێت دەبێت پێی بڵێی بڕۆ شوێنی خوت" ،
فرسەت سۆفی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێت "حیزبی سیاسی لە کوردستان دەبێت هاوکار بێت لە پێناو ئەوەی حکومەتێکی بەهێز دروست بکرێت و حکومەتی هەمووان بێت و میحوەری ئەساسیش لەم حکومەتە هاووڵاتی بێت".
کاردۆ محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی گۆڕان لەو دیبەیتەدا ڕایگەیاند " ئێمە دەکرێت ئەنجومەنێکی نشتیمانی, دامەزراوەیەکی نشتیمانیمان بۆ گفتۆگۆ هەبێت لە نوێنەرایەتی کورد نەک بۆ حیزب ".
جگە لەو سێ کەسایەتیە لەو دیبیتەدا چەندین کەسی تر ڕا و سەرنج و بۆچوون و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان خستەڕوو .
دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان لە هەولێر
Your browser doesn’t support HTML5