لە تورکیا ڕۆژبەڕۆژ ڕەوشی ئابوری خراپتر دەبێت و کاریگەری خراپی لەسەر کارکەرانی تورکیا هەیە. بە تایبەتی لەم دواییانە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەن.
ڕێکخراوی کاری تورکیا ناسراو بە ڕێژەی بێکاری ساڵی 2018 ی ئاشکرا کرد. بە پێی ئامارەکەی ئەوان لە ساڵی 2018 دا سێ ملیۆن و نیو کەس بێکار بوون و تەنها لەو ساڵەدا 1 ملیۆن بێ کار زیادی کردووە
بێکارەکان لە ڕێگای خۆپیشاندان و کۆڕو کۆبونەوە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
لەم بارەیەوە پەیامنێرمان مەم بۆتانی لە ئەستەنبوڵەوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ئامادە کردووین
Your browser doesn’t support HTML5