وەکو خودی کورد، لایەنە کوردیەکان و میدیاکان ئاماژەی پێی دەکەن، تورکیا چرکەیەکیش را نەوەستاوە لە دژایەتی کردنی کورد. ئاخۆ تا چەند بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە لیستی تیرۆریستانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەهانەیەکە بە دەستی تورکیاوە بۆ دژایەتی کردنی کورد نەک هەر لە تورکیا و سوریا بەڵکو بگرە لە بەشەکانی تریش؟
رەفیق غەفور ئەندامی کونسەی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بوونی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادا بەهانەیەکی تازەیە لە چاو ئەو هێڕشانەی تورکیا و دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی 40 ساڵی رابوردوو، لەو کاتەی پەکەکە دەستی بە خەبات و شوڕش کردووە، ئەو هێڕش و کوشتن و گرتن و زیندانی ئامەد و زیندانەکانی تر ئەوانە هەموو پێش ئەو لیستی تیرۆر و پێش ئەوە بوە کە ئەمەریکا پەکەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوە، واتە دوژمنایەتی و نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر گەلی کوردستان لە باکوری کوردستان و بە تاێبەتی رێکخستنێکی شوڕشگیرێکی وەکو پەکەکە پەیوەندی بە لیستی تیرۆری ئەمەریکاوە نەبوە لە بنەرەتدا ".
کاک رەفیق هەر وەها دەڵێت " ئەگەر پەکەکە لەو لیستەشدا نەمێنی دیسان تورکیای ئەردوگان و بەو عەقلیەتەی کە ئێستا هەیە و زهنیەتی فاشیسمی تورکی کە ئەردوگان رابەرایەتی ئەکا لەگەڵ مەهەپە و لایەنەکانی تر پێیم وایە بەردەوام ئەبێ ئەگەر پەکەکەش لەو لیستەدا نەمێنی، ئەمەریکا و ئەوروپا ئەو راستیە ئەزانن ئەو لیستی تیرۆرە بریارێکی سیاسیە نەک بریارێک لەسەر کاری تیرۆریستی ".
کاک رەفیق دەشڵێت " وەکو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK، لەو روەوە زۆر کار کراوە، هەر لە چاو کەوتن لەسەر ئەو پرسە، لە درووستکردنی دۆسیەی تاێبەت گرینگ بە دونیایەک دۆکیومەنتی زۆر گرنگ کە لە رابوردوودا دەوڵەت چیکردووە وەک کاری تیرۆریستی و هێزە شۆڕشگیرەکانی باکوری کوردستان چیان کردووە، کۆنفرانسی جۆرا و جۆر کراوە، وە لەو دادگایانەی کراوون کەنەکە و ئەندامانی کەنەکە رۆڵیان گەورەیان تیدا بینیوە ".
Your browser doesn’t support HTML5