ئەیهان سەعید: حکومەتی هەرێم لە جیاتی ئیدانەی تورکیا بکات ئیدانەی خەڵکەکە دەکات

Ayhan Saeed

دوێنی لە ناوچەی شێلادزی سەر بە دەڤەرێ ئامێدی لە لایەن هاووڵاتیانەوە هێڕش کرایە سەر بنکەیەکی لەشکەری تورکی و زیانی گیانی لە لایەنی کوردی لێکەوتەوە وئامیری لەشکەری لە لایەن تورکیاوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، بێجگە لەوەی نگرانی و دڵگرانی خۆێ دەربڕیوە لە هەمان کات هەڕەشە لەو کەسانە دەکات بەم کارە هەستاوون و ئەوانەش لە پشتی ئەم کارەدا بوونە. ئایا ئەم راگەیندراوە لە لایەن تاکە کەسێک کە خودی سەرۆک وەزیر بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە دەری کردووە یان ئەنجومەنی وەزیران بریاری لەسەر داوە؟

هەڵویستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەڵویستی حکومەتی عێراق چییە؟

ئاخۆهەڵویستی سەرۆک کۆمار چییە کە سەروەری وڵاتەکەی لە ئەستۆدایە و خۆێ کوردە و تازەش لە تورکیا گەڕاوەتەوە؟

ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " راگەیندراوەکە بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکراوە، بەداخەوە بەیاننامەکە زیاتر خەڵکی ناوچەکە و خانەوادەی شەهیدەکانی نگران کردووە، لە کاتێکدا چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوانباری دەوڵەتی تورکیا بکات کە بنکە و بارەگاکانیان و سوپا و بنکەی هەواڵگەری میت لەو دەڤەرە هەن وبە بەردەوام خەڵک ئەکەنە قوربانی و رەز و باخ و ناوچەکەیان بوردومان دەکەن و رێکاری پێویست بگرنە بەر، بەڵام بەداخەوە بینیمان بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی خەڵکەکە دەکات و بەوە تاوانباریان دەکەن کە دەستێکی دەرەکی لە پشتی ئەم کارانەدایە وە یاخود ئەمانە گێرەشوێن و تێکدەرن، کە بێزاریەکی لێکەوتووەتەوە چ لە نێوان هاووڵاتیان وە یاخود لایەنە سیاسیەکان ".

کاک ئەیهان هەر وەها دەڵێت " هاووڵاتیان لە ناچاری و بێ هەڵویستی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دۆخەکە لە کونترۆڵ دەرچووە و چوونەتە سەر بنکەکانی سوپای تورکیا، هۆکاری زیادبوونی بنکەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 1995 ئەگەرێتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانیە ناوخۆیەکان و گۆڕینی هاووسەنگی هێزی سیاسی، و بە رەزامەندی پارتی لە ساڵی 2007 هەم نوێکراوەیە و هەمیش زیاد کراونەتەوە بە هۆێ بەرژەوەندیەکانی پارتی لەگەڵ تورکیا، وە بە هۆێ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەلنەبژێردراوە و پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە، بوێە پەرلەمان کوردستان تا ئێستا هیچ هەڵویستێکی نییە، بەڵام وەکو فراکسیونەکان بە جیا هەر یەک هەڵویستی خۆێ راگەیاندووە ".

کاک ئەیهان دەشڵێت " حکومەتی عێراق هەڵویستی باش بوە، تاوانبار و شەرمەزاری بوردومانەکانی دەوڵەتی تورکیای کردووە، بەڵام دیارە هەڵویستەکان تەنها بەیاننامەی سەر کاغەزەن، وە تا ئێستا سەرۆک کۆمار چ سەبارەت بە بۆردوومانەکان و چ ئەوەی شێلادزی هیچ هەڵویستی نەبوە و بێدەنگ بوە لە کاتیکدا وەکو کوردێک، وەکو سەرۆک کۆمار چاوەرێ دەکرا شەرمەزاری ئەم هێڕشانە بکات ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Ayhan Saeed