مەحەمەد عەبدوڵا: ئەم دەسەڵاتەی ئێرە ئەو ئیرادەی نییە کەس رادەستی تورکیا بکات

Mohamad Abdulla - Tevgeri Azadi

دیارە وەکو باس دەکرێ پاش رووداوەکەی شێلادزێ دەیان کەسان دەستگیر کراوون،هەندێ ئازاد کران و گوایە هەندێکی تریش بێ سەر و شوێن کراوون وە یاخود چاو و ڕاو هەیە رادەستی تورکیا کراوون. ئاخۆ تا چەند ئەو زانیارانە پشت راست دەکرێن؟

Sheladize - Deralok

​مەحەمەد عەبدوڵا هاووسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو دەسەڵاتەی هەرێمەکە بەرێوە دەبات هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ فەرمانرەوایی پێشوودا نییە و ئێستاکە کەوتووەتە ژێر هیژمونی دەسەڵاتی تورکیا و لە زۆر رووەوە داگیر کردووە وە ئەم دەسەڵاتدارانە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان پشتیان بە ئێران و تورکیا بەستووە"

کاکە مەحەمەد هەر وەها دەڵێت " ئەم دەسەڵاتەی ئێستا بە هەمان عەقلیەتی داگیرکاری تورکیا لێرە فەرمانرەوایی دەکات و زۆر کەسی چالاکوانیان دەستگیر کردووە لەوانەش هەڤاڵانی ئێمە و تا ئێستاش بێ سەر و شوێنن و گوایە رادەستی تورکیا کراوون، ئێمە پێیمان وایە ئەو دەسەڵاتە ئیرادەی ئەوەی نییە بتوانێ لە بەردەم رق و کینەی ئەو میللەتە بتوانێت هەر وا ئاسان هەر کەسێک رادەستی تورکیا بکات و هیچ هێزێک ناتوانێت خەڵکێکی عێراقی رادەستی تورکیا بکات ".

کاکە مەحەمەد دەشڵێت " من خۆم باوەرم نییە توانیبیتیان کەس ( تسلیم) ی تورکیا بکەن، ئەو دەسەڵاتەی ئێرە ئەو ئیرادەیانە نییە، چەند بەرامبەر بە دەوڵەتانی داگیرکەر بێ ئیرادەن، دەیان ئەوندەش لەبەرامبەر ئیرادەی گەلدا، چونکە هیچ شتێک ناتوانێ لەبەرامبەر ئیرادەی خەڵکدا رابوەستێت، بە یاێبەتی ئەو ڕاپەڕینە هۆشداری بەو دەسەڵاتە داوە کە ئێمە ناپارێزێ ئیتر ئێمە هەوڵی پاراستنی خۆمان دەدەین ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Mohamad Abdulla