زۆرى باران بارین چە‌کدارانى داعش لە‌ ژێر زە‌مینە‌کان دە‌هێنێتە‌ دە‌رە‌وە‌

بە‌هۆى زۆرى باران بارین و ڕوخانى ئە‌و ژێر زە‌مینانە‌ى کە‌ چە‌کدارانى داعش بۆ خۆشاردنە‌وە‌ دروستیان کردووە، ژمارە‌یە‌ک چە‌کدارى داعش لە‌ناوچە‌ى زە‌رگە‌ى ڕۆژئاواى قە‌زاى خورماتو، کە‌وتونە‌تە‌ بۆسە‌ى هێزە‌کانى حە‌شدى شە‌عبیە‌وە‌.

عە‌لى حسێنى وتە‌بێژى حە‌شدى شە‌عبى، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگە‌یاند"زۆرى باران بارین بووە‌تە‌ هۆى ڕووخانى ژێر زە‌مینە‌کانى داعش."

وتیشى"لە‌ناوچە‌ى زە‌رگە‌ى خورماتو، 45 چە‌کدارى داعش بە‌هۆى ڕووخانى ژێر زە‌مینە‌کانیانە‌وە‌ دە‌رکە‌وتوون، 8 چە‌کداریان لە‌لایە‌ن هێزە‌کانى حە‌شدى شە‌عبیە‌وە‌ کوژراون."

بە‌پێى وتە‌ى بە‌رپرسە‌کە‌ى حە‌شدى شە‌عبى، ئە‌و چە‌کدارانە‌ى داعش کە‌ لە‌ناوچە‌کە‌دا بینراون، ژن و منداڵیان لە‌گە‌ڵ بووە‌.

لاى خۆشیە‌وە‌ نازم کە‌هیە‌ سە‌رۆکى پارتى سە‌ربە‌خۆى تورکمانى لە‌ ناحیە‌ى تازە‌ خورماتوى باشورى کە‌رکوک، ئاماژە‌ى بە‌وە‌کرد جم و جۆڵى داعش لە‌ شە‌واندا هێندە‌ زۆرن، ەێزە‌ عێراقیە‌کان لە‌ ناحیە‌کانى ڕە‌شاد و زاب و ریاز ناتوانن لە‌بارە‌گاکانیان دە‌ربچن.

نازم کە‌هیە‌، وتى"ئە‌و گوندانە‌ى لە‌ سنورى حە‌ویجە‌ ئاوە‌دانکراونە‌تە‌وە‌ کە‌من، بە‌شێکیشیان هاوکارى داعشن بۆیە‌ دە‌توانن بێ گرفت بژین."

وتیشى"داعش لە‌ناوچە‌ نزیکە‌کانى سنورى کە‌رکوک ماتۆرسکیل بۆ هاتوچۆکردن بە‌کاردە‌هێنێت، بە‌ڵام لە‌حە‌مرین و هە‌ندێک ناوچە‌ى تر ئۆتۆمبێلیان پێ یە‌ و بە‌ئاشکرا دە‌سوڕێنە‌وە‌."

لە‌چە‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، سێ برای دانیشتوى یە‌کێک لە‌ گوندە‌کانى خورماتو، دواى چە‌ند رۆژێک لە‌ ڕفاندنیان لە‌لایە‌ن چە‌کدارانى داعشە‌وە‌، تە‌رمە‌کانیان دۆزرایە‌وە‌.

Your browser doesn’t support HTML5

دڵشاد ئەنوەر