ژنە عەفرینییەکانی کە ئاوارەی هەرێمی شەهبا بونە پشتگیری لە چالاکییەکانی مانگرتنی پەرلەمانتاری هادەپە لەیلا گوڤەن دەکەن.
ژنان پێکەوە دەستخۆشیان لەو چالاکیانە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هەمو ئەو کەسانە دەربڕی کە بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کردووە.
لە لێدوانێکدا ڕایانگەیاند " چالاکیەکەی لەیلا گوڤەن داواکاری هەمو کورد و ئازادیخوازانە".
چالاکوانی ژن زۆزان مستەفا نیگەرانی لەمەڕ تەندروستی گوڤەن ڕاگەیاند و گوتی " بەهەزاران ژن دەڵێن ئێمە لەگەڵتاین لەیلا گوڤەن، و دەیانەوێت دەنگی خۆیان بگەیەننە ڕێکخراوەکانی داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی."
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین شیرین حەسەن باسی لە هەوڵوێستەکانی لەیلا گوڤەن لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین کرد و گوتی بەهۆی ئەو هەڵوێستانەی زیندانی کرا.
زانیاری زیتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشو لە کەمپی شەهباوە ببیستە
Your browser doesn’t support HTML5