سه‌عدی پیره‌: لە ئێستادا یەکێتی هیچ مەرجێکی نیە بۆ بەشداریکردن لەحکومەت، بەڵکو مافی هەیەو مافەکانیش دیارن

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" جگە لەبابەتی کەرکوک بابەتی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لەهەرێمی کوردستان کە یاسایەکە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە بەربەستبوون لەبەردەم ڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی،لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان؟ سەعدی پیرە وتی" ئێمە ئەو ڕێکەوتنەی نێوان گۆڕان و پارتی-مان زۆر پێ باشە، "ئیشەڵا" تاسەر دەبێت،هیچ "ئەوەیەکمان "نیە، بەڵام دەبێت دابنیشین بەیەکەوە بیر لەدابەشکردنی پۆستەکان بکەینەوە کە چۆن دابەشیان بکەین خۆ ئەوە ناکرێت هەرکەس بڵێت کە ئەوە حسابە و ئەوە حساب نیە، دەبێت بەشێوەیەک پۆستەکان دابەش بکرێن کە بگونجێت لەگەڵ "ئیستحقاقی هەڵبژاردن، جوگرافیا، مێژوو، دەسەڵات و هێز" واتە ئەوانە هەمووی هۆکارن لەدابەشکردنی پۆست و پلەوپایە."ڕاشیگەیاند" یەکێتی هیچ مەرجێکی نیە لە ئێستادا بۆ بەشداریکردن لەحکومەت، بەڵکو تەنها ماف هەیە وە ئەو مافانەی کەهەن دیارن لە بابەتی بەشداریکردن لەحکومەت بەپێی ئەو توانایەی یەکێتی هەیەتی، وە پێم وایە هەموو شتەکان لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی کەدەکرێت بە ڕوونی دەنوسرێت،"هه‌روه‌ها وتی: ئەوە تۆمەتێکی خراپە کەدەڵێن یەکێتی ئامادەی کۆبونەوەی سێ قۆڵی نەبووە، لەکۆبونەوەی دوو قۆڵی(پارتی و یه‌كێتی) باسکرا ئێمە وتمان "سەرچاو" ئێمە حازرین، هه‌ر لەکۆبونەوەکە پەیوەندی کرا لەگەڵ برادەرانی گۆڕان ئەوان پێێان وابوو کۆبونەوەکە بخرێتە دوای کۆبونەوەی ئەوان لەگەڵ پارتی ئیتر لەسەر ئەو بابەتە قسەی زیاترمان نەکرد، بەڵام یەکێتی "ڕەفزی" نەکرد، ئەگەرچی گۆڕانیش "ڕەفزی"نەکرد بەڵام "عەمەلیەن" نەکرا ئەو کۆبونەوەیە."

لەسەرەتای وتوويژەکەدا سەعدی پیرە ئاماژەی بە کۆبونەوەکەی دوێنێی نێوان مەسعود بارزانی و شاندێکی یەکێتی کرد و وتی" ئەو کۆبونەوەیە وەک ڕێگا خۆشکەر بوو بۆ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ، تا کۆبونەوە لەپێناو کۆبونەوە نەبێت چونکە خەڵک "وەڕس" بووە لە کۆبونەوەی زۆر و بێ ئەنجام ، هەروەها بۆ پاڵپشتی بوو لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆ مادام پێکەوە ئیش کردنی یەکێتی و پارتی بۆ ئیدارەدانی هەرێم هیچ "ئەڵتەرناتیڤێکی" تری نیە دەبێت ڕێکبکەوین."

جەختیشیکردەوە" حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان بێ پارتی و یەکێتی نابێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان یەکگرتوو بێ ئەو دوو حیزبە نابێت لایەنەکانی تریش دەکرێت بەشداربن بەڵام بێ ئەو دوو لایەنە نابێت"

پیرە ئەوەشی وت" کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لەنێوان پارتی و یەکێتی دواین کۆبونەوە نابێت کە بڵێین دەگەینە ڕێککەوتن، چونکە گفتوگۆ دەبێت لەسەر ڕێکەوتنی سیاسی کە ئەویش کلیلی دوو دۆسیەی ترە کە ئەویش مەسەلەی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان، دووەمیان، مەسەلەی کەرکوکە، لەبابەتی کەرکوکدا دەبێت جۆرێک لە تێگەیشتن لەسەر ئاستی باڵا بکرێت لەنێوان هەردوو لادا، چونکە هەرگیز کەرکوک لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئاسایی نابێتەوە، ڕەنگە ئاسایی کردنەوە بەساڵێکی تر نەکرێت بەشێکی پەیوەندی بە حکومەتی عیراقەوە هەیە، بۆیە ئێمە دەتوانین بەدانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک بەڕێکەوتن لەنێوان ئەو دوو لایەنە لانی کەم ڕێگربین لەو "تەعریب" و یاسایانەی پەرە بە "تەعریب" دەدەن لەکەرکوک."

سەبارەت بەوەی ئایا دانانی پارێزگار بۆ کەرکوک لەم کاتەدا ڕێگری دەکات لە تەعریبکردنی شارەکە وەک خۆت باستکرد؟

سەعدی پیرە وتی" خۆی بەکارهێنانی هێز لەکەرکوک و ئەوکارانەی ئەمڕۆ لەکەرکوک دەکرێت بە ڕەزامەندی پارێزگارە بۆیە ئەگەر پارێزگار کورد بێت ئەو کارانە ناکرێت."

دەربارەی ئەوەی چ شتێک بۆتە بەربەست لەبەردەم پارتی و یەكێتی بۆ ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت؟

سەعدی پیرە وتی" کەرکوک یەکێکە لەو بابەتانە، دوای ئەوە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن و ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، چونکە ئێمە وتومانە بابەتی دەستور و ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە دەبێت بە"سازان" و ڕێککەوتن بێت."

سەبارەت بەوەی بۆچی یاسای هەڵبژاردنەکان بەلای ئێوە-وە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە "وەک خۆت وتت"؟

سەعدی پیرە دەڵێت" بابەتی ئەوەی کە کوردستان لەبری ئەوەی یەک بازنەی هەڵبژاردن بێت دەبێت هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردن بێت هاوشێوەی عیراق" فرە بازنەیی"، دووەم ، بابەتی لیستی کراوە یا داخراو، سێیەم مەسەلەی کۆتاکان، کۆتاکان مافی خۆیانە کە نوێنەرییان هەبێت بەڵام دەبێت شێوازێک بدۆزینەوە کە خراپ سودییان لێ نەبینرێت بەڵکو دەبێت نوێنەری پێکهاتەی خۆیان بن لەلایەن خۆیانەوە هەڵبژێرێن بۆ نمونە مەسیحی بوو دەبێت مەسیحی دەنگی بۆ بدات."

پیرە ئەوەشی ڕاگەیاند" ئێمە لە ئێستاوە دەمانەوێت ئەو بەرنامە دابنێین، ئەگەر ئێستا داینەنێین ئەی کەی دایبنێین؟ دەمانەێت بەرنامەیەک بێت بۆ حکومەتێکی" ڕەشید "لەچوار ساڵی داهاتوو پێکەوە ئیشکردن و حکومڕانی لەنێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر بکات لەوەش زیاتر، ڕەنگە پێویست هەبێت کەهەموو لایەنەکان لەسەری ڕێکبکەون بۆ حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان."

دەربارەی ئەوەی ئەگەر لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون ئایا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرنەوە؟ سەعدی پیرە وتی" ئەی"تەبیعی" خۆ هەر یەکەم ڕۆژ پارتی خۆی وتی ئەو سەرۆکی په‌رله‌مان کاتیە کەدانراوە کەی لەگەڵ یەکێتی گەیشتنە ڕێککەوتن ئەوکات پۆستەکە دەدرێتەوە یەکێتی."

وتیشی" پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت هیچ کە وەردەگرین بەڵام بۆ پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم دواتر قسەی لێدەکەین ئەوانە هەموی بابەتی گفتوگۆی کۆبونەوەکانی نێوان ئێمە و پارتی-ن باش نیە پێش کۆبونەوەکان قسەی لەسەر بکەین لە میدیاکانەوە."

سەبارەت بە پایەمەکەی بارزانی بۆ یەکێتی؟ سەعدی پیرە وتی" کاک مەسعود لەنامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کەبارودۆخی ناوچەکە مەترسیدارە ناکرێت کوردستان بە شتی لابەلا ڕوبەڕووی مەترسی بکەینەوە باشترە لەسەر بابەتەکان کۆببینەوە و ڕێکبکەوین بە بابه‌تی کەرکوک-یشەوە."

دەربارەی وتەی ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پانێڵێکدا کە ڕایگەیاند" تاسەر پارتی چاوەڕێی یەکێتی ناکات لە پێکهێنانی حکومەتدا؟

سەعدی پیرە وتی" قسەی ئێمە لەگەڵ کاک مەسعود و مەکتەبی سیاسی پارتی و وتەبێژی پارتیە، قسەمان نیە لەسەر قسەی ئەو کەسە."

لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان؟ سەعدی پیرە وتی" ئێمە ئەو ڕێکەوتنەی نێوان گۆڕان و پارتیمان زۆر پێ باشە، ئیشەڵا تاسەر دەبێت،هیچ "ئەوەیەکمان "نیە، بەڵام دەبێت دابنیشین بەیەکەوە بیر لەدابەشکردنی پۆستەکان بکەینەوە کە چۆن دابەشیان بکەین خۆ ئەوە ناکرێت هەرکەس بڵێت کە ئەوە حسابە و ئەوە حساب نیە، دەبێت بەشێوەیەک پۆستەکان دابەش بکرێن کە بگونجێت لەگەڵ "ئیستحقاقی هەڵبژاردن، جوگرافیا، مێژوو، دەسەڵات و هێز" واتە ئەوانە هەمووی هۆکارن لەدابەشکردنی پۆست و پلە و پایە."

ڕاشیگەیاند" یەکێتی هیچ مەرجێکی نیە لە ئێستادا بۆ بەشداریکردن لەحکومەت، بەڵکو تەنها ماف هەیە وە ئەو مافانەی کەهەن دیارن لە بابەتی بەشداریکردن لەحکومەت بەپێی ئەو توانایەی یەکێتی هەیەتی، وە پێم وایە هەموو شتەکان لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی کە دەکرێت بە ڕوونی دەنوسرێت،"

هەروەها لەبارەی کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان یەکێتی-گۆران-پارتی -یەوە سەعدی پیرە وتی" ئێمە کاتی خۆ-شی پێمان باشبوو ئەو کۆبونەوە سێ قۆڵیە بکرێت چونکە بێگومان ئەوە باش دەبێت بۆ هەر سێ لامان، ئەوە تۆمەتێکی خراپە نەخێر وانیە کەدەڵێن یەکێتی ئامادەی کۆبونەوەی سێ قۆڵی نەبووە، لەکۆبونەوەی دوو قۆڵی(پارتی و یه‌كێتی) باسکرا ئێمە وتمان "سەرچاو" ئێمە حازرین، هه‌ر لەکۆبونەوەکە پەیوەندی کرا لەگەڵ برادەرانی گۆڕان ئەوان پێێان وابوو کۆبونەوەکە بخرێتە دوای کۆبونەوەی ئەوان لەگەڵ پارتی ئیتر لەسەر ئەو بابەتە قسەی زیاترمان نەکرد، بەڵام یەکێتی "ڕەفزی" نەکرد، ئەگەرچی گۆڕانیش "ڕەفزی"نەکرد بەڵام "عەمەلیەن" نەکرا ئەو کۆبونەوەیە."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ سه‌عدی پیره‌ Mar 3.019