بریار وابوو سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی بەشدرایاندا گوایە لە حکومەت و پەرلەمان، بەڵام وا دیارە نە سەرکردایەتی کۆبوەتەوە و نە لەگەڵ پارتیدا لەسەر هەموو داواکاریەکانیان رێک کەوتوون. ئاخۆ مەبەست لەم رێکەوتن و یەکلاکردنەوە پۆستەکانە وە یاخود بژێۆ و بارودۆخی هاووڵاتیان؟
مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، لێکۆڵەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پرۆسەی سیاسی لە کوردستان بە تاێبەت و لە عێراق بە گشتی پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، پرۆسەیەکە لە هەموو لایەنەکانەوە تێی هەڵکێشی تیا کراوە، سیاسی، ئابوری، کەسایەتی و دەستەگەری، ئەمە بە هەموو شێوەیەک ئەتوانم بلێم پرۆسەکە، پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، جا بەشدرای کردنی یەکێتیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆێ لە خۆێدا دیسان تا رادەیەک ئاڵۆزیەک تێکەوتووە، یەکێتیی ئێستاکە بێجگە لەوەی سوورە لەسەرئەو سێ خاڵەی کە لە حکومەت بەشداری ئەکا و مەرجە تا رادەیەک، لە ناو خۆشدا ( تکتل) رەنگە کاریگەری خۆێ هەبێ، تا ئێستا بە تەواوی ساغ نەبووبێتەوە بەلای چ کاندێک بۆ چ پۆستێک بێ، هێشتا هەندێ ئالۆزی ماوە لەو مەسەلەیەدا ".
مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت " حیزبەکان هەم وەکو ( استحقاقی انتخابی) بەرکەوتەی دەنگ داوای مافی خۆیان دەکەن وە یاخود هەندێ فاکتەری تر، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی شەڕی پۆستە، شتێکی شاراوە نییە، ئەوە شەڕی پۆست ودەسەڵاتە، نەک شەڕی دەسکەوتەکانی میللەت و مافەکانی میللەت، بەڵام ئەگەر حکومەت حکومەتی میللەت بێ، هیچ جیاوازیەک ناکا کێ وەزیرە وە یاخود کێ بەرپرسی کام پۆستە، گرنگ ئەوەیە چ کەسێک خزمەت بە گەل و نیشتمان ئەکا، چ حیزبێک، چ لایەنێک، چ کەسێک، بەرێوەبەرێک، کێ خزمەت بە گەل و نیشتمان ئەکا میللەت لێ مەمنوونە و دەستی ماچ ئەکا وەکو کابرا ئەڵێ ".
مامۆستا سۆران دەشڵێت " هەموو مرۆڤێک کە باوەری بە دیمۆکراسیەت هەبێ و باوەڕی بە مافی مرۆڤ و دادپەروەری و یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبێ پێی خۆش نییە سێ پۆستی گەورە لە وڵاتێکدا بە دەست یەک بنەماڵەوە بێت، بێجگە لەوەی بە دەست یەک حیزبەوە بێت و لە ناو حیزبەکەش بە دەست یەک بنەماڵەوە بێت، ئەوە لەگەڵ بنەماکانی دیمۆکراسیەتدا یەک ناگرێتەوە تا رادەیەک، ئەوە تا رادەیەک ئەو نیمچە ئەزمونەمان ناشرین ئەکات، من وەکو خۆم بە شتێکی باشی نازانم وە قەت لانگیریشی نییم لە هەر حیزبیکەوە بێ یا لە هەر بنەماڵەویەکەوە بێ ".
Your browser doesn’t support HTML5