لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەڵەبجە

ئەگەرچی پەیمانەکان زۆرن بۆ ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی شاری هەڵەبجە بەڵام وەک زۆرێک لە دانیشتوان و ڕزگاربووان لە هێرشە کیمیاییەکەی 16 ی سێی ساڵی 1988 دەڵێن هێشتاش زامی هەڵەبجە چاوەڕوانی ساڕێژبوونە.

ڕۆژی 16 ی سێی ساڵی 1988 و لە کۆتاییەکانی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق ئێراندا هێزەکانی سەدام حوسەین دیکتاتۆری پێشووی وڵاتەکە هێرشی کیمیایی کردە سەر هەڵەبجە و لە ئاکامی ئەو هێرشە زیاتر لە 5000 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار کەس بریندار بوون و ئاوارەبوون.

زۆرێک لە بریندارەکانی ئەو هێرشە کیمیاییە ئێستاشی لەگەڵدابێت بە تەواوەتی چارەسەری تەندروستییان بۆ نەکراوە و هێشتاش وەک دەگوترێت مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کورد زیاتر لە 27 ساڵە فەرمانڕەوای خۆیەتی بەڵام وەک شیکەرەوە دەڵێن دەسەڵاتی سیاسی کوردی هێندەی ئەوەی کاری لەسەر بەرژەوەندییەکانی حزب و لایەنەکان کردووە هێندە کاری لەسەر بە نیشتمانی کردنی دۆسێکان نەکردووە.

ئیقبال غەفار

ئه‌وه‌ی تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان نه‌یانکردووه‌، به‌رنامه‌ ڕێژیه‌که‌ بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ و ساڕێژکردنی زامه‌ سایکۆلۆژیه‌کانی تاکی کورد.

ئا له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێکیش نرابێت ئه‌وه‌نده‌ شه‌رمنانه‌ و بچوک بووه‌ ناچێته‌ هیچ خانه‌یه‌که‌وه‌ که‌ بتوانرێت وه‌ک زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر لێی بڕوانرێت.

نکوڵی ناکرێت لەوەی هەڵەبجە لەلایەن حزبەکانی هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە دۆسێیەکی سیاسی و لە ساڵیادەکانیدا بابەتی هەرە گەرموگوڕی وتارەکانیان و پەیماندانەکانیانە، لەکاتێکدا خەڵکی هەڵەبجە خۆیان دەڵێن هەموو ساڵێک و ڕێک لە ساڵیادەکەیدا هەر ئەو پەیمانانەی پێشوو بە شێوازێکی تر دەدرێنەوە.

ئایا لە 27 ساڵی ڕابردوودا کە کورد لە عێراق خۆی فەرمانڕەوای خۆی بووە توانیویەتی هەر هیچ نەبێت بەشێکی کەمی برینەکانی هەڵەبجە ساڕێژ بکات؟
ئایا ڕۆژی 16 ی 3 هەر تەنها ڕۆژیکە بۆ یادکردنەوە و پەیماندان بە هەڵەبجە؟
ئایا برینەکانی هەڵەبجە هەر بە وتار و دروشم چارەسەر دەبن؟

ئیقبال غەفار ئەمین، سەرۆکی ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە، لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەڵەبجە