سەردانی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بۆ عێراق خۆێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، مەبەستی ئەم سەردانە چی بوو؟.
ئایا ئەتوانرێت خوێندنەوە بۆ ئەم سەردانە وەها بێت کە ئێران کۆنترۆڵی تەواوی عێراقی کردوە و ئەم سەردانەش وەک گەیاندنی پەیامێکە کە ئێران دەسەڵاتی عێراقی بەدەستە؟.
لەدوای سەردانەکە دەرکەوت هاوڵاتی ئێران ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک لە عێراقدا ژیابێت ئەتوانێت جنسیەی عێراقی وەرگرێت، ئەم کارئاسانیە بۆچی، داهاتووی ئەم ڕێکەوتنە لەسەر عێراق چۆن ئەبێت؟.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە وریا کاڵێ لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵهر و شارهزای رۆژههڵاتی ناوهراست کردوە.
دکتۆر جەبار دەڵێت "سەردانەکە 2 مەبەستی سەرەکی هەبوو:
یەکەم: ئێران هەوڵبدات عێراق نەکەوێتە ژێر فشارەکانی ئەمریکاوە و بەئاستێکدا بروات پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت.
دووهەم: ئێران بتوانێت عێراق وەک دەروازەیەک بەکاربێنێت بۆ تێکشکاندنی ئەو ئابڵووقە ئابووریەی ئەمریکا بەسەریدا سەپاندویەتی".
سەبارەت بە پێدانی جنسیەی عێراقی بە هاوڵاتی ئێرانی دکتۆر جەبار دەڵێت "ئەوە هەواڵێکی دروست نیە" و گرفتی گەڕانەوەی کوردە فەیلیەکان بەنموونە دێنێتەوە کە لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدامدا لەعێراق دەرکراون و کاتێک گەڕاونەتەوە کێشەی زۆریان بۆ دەروستبووە و نەیاتوانیوە ڕەگەزنامەی عێراقی وەرگرن.
Your browser doesn’t support HTML5