واشنتن – بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانیان داناوە بۆ بەدوور دانانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەدەستی نەوجەوانان لەڕێگای دانانی ڕێوشوێن بۆ نەفرۆشتنی زۆرینەی بەرهمەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەبازارەکان و ئینتەرنێت.
ڕێنمایە نوێکانی کە نوێترین هەوڵی حکومەتە بۆ ڕێگەگرتن لەو دیاردەیەی ناویان ناوە بە پەتای هەڵمژینی دووکەڵ لەتەمەنی یاساییدا لەمانگی 11ی ڕابردوودا پێشنیارکران.
جگەرەی ئەلیکترۆنی نیکۆتین و ئەو تامەی تێیکراوە گەرم دەکات و دەیکات بەهەڵم. یاسای فیدراڵی فرۆشتنی بەخوار تەمەنی 18 ساڵەوە قەدەغەکردوە، بەڵام دوا ڕاپرسی دەڵێت خوێندکارێک لە نێوان 5دا لە قووتابخانەی دواناوەندی جگەری ئەلیکترۆنی دەکێشن.
بەپێی ڕێنمایە پێشنیارکراوەکانی لە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرچوە، بەرهەمهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی جەگرە بە بازاڕەکان سنووردار دەکات و چاودێری تووندی لەسەر دەبێت، دەبێت زانیاری لەسەر تەمەن ی ئەو کەسەی دەیکڕێت ئاشکرابێت، هەروەها دەبێت بۆکڕینی لەسەر ئینتەرنێت هەمان لێکۆڵینەوە لەتەمەن بکرێت.
بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان ووتی کۆمپانیاکانی ئەو ڕێنمایانە پەیڕەو نەکات بەرهەمکانی دەخاتە مەترسیەوە ئەگەری کشانەوەی لەبازاردا هەیە.
بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕەخنەو ئامۆژگاری و سەرنج و بۆچوون لەسەر ڕێنمایەکان وەردەگرێت و دواتر پووختەی ڕێنمایەکان ئاشکرا دەکات.
چالاکوانانی دژ بە جگەرەکێشان پرسیاریان لەسەر ڕێگریەکان هەیە، ئایا ئەوەندە کاریگەرە توانای بازارەکان بدات ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی جگەرە لەنێو نەوجەواناندا بکەن؟.
ئێریکا سوارد لەکۆمەڵەی (سی ئەمریکا) داوای کرد لەبەڕێبورایەتی خۆراک و دەرمان، هەموو جگەرە ئیلکترۆنیەکان لەبازاردا بکێشێتەوە.
شارەزایانی تەندروستی دەڵین، نیکۆتین زیانی بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری لە نەشونمای مێشک دەکات. هەندێک توێژەرەوە نیگەرانن لەوەی نەوجەوانانی تووشی ئالوودە بوون دواتر لەکێشانی جگەرەی ئەلکترۆنیەوە دەیگۆڕن بۆ جگرەی تووتن.
کۆمەڵەی (سی ئەمریکا) و چەندین گرووپیدیکەی دژ بە جگرەکێشان بەنیازن دژ بە بەڕیوبەرایەتی خۆراک و دەرمان داوای یاسایی لە دادگا تۆمارکەن تا ناچاربن بەپێی یاسا پێاداچوونەوەی دەستبەجێ بە ئاکام و کاریگەری جگەرەی ئەلیکترۆنی لەسەر تەندروستی بکرێت.
گورگ دەیسەلمێنێت توانای مانەوەی هەیە، بەڵام پێشنیاز دەکرێت زیادبوونی ڕاگیرێت.
لەوڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا گورگ سەلماندویەتی کە ڕاوچیەکی بەتوانایە و لەژینگەدا بوونی کاریگەری هەیە، بەڵام لەوانەیە پێشنیارەکان بۆ لابردنی پاراستنی فیدراڵی لەسەریان پەسەند بلرێت و لە ڕۆژئاوای ووڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ناوچەی دەریا گەورەکان بببێتە هۆی ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەیان.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا پێشنیاری کرد پاراستن لەسەر گورگەکانی مەرتسی نەمانیان لەسەر لابرێت، کە ئەگەری هەیە ئەو ڕێوشوێنەی دەیان ساڵ لەمەوبەر دانرا بۆ پاراستنیان و بوە مایەی بووژانەویان سەر لەنوێ ببێتە هۆی دووبارە کەمبوونەوەیان.
گورگ لە 48 ولایەتی ئەمریکا پێشتر مەرتسی نەمانیان لەسەر بوو، بەڵام ئێستا تەنها لە 9 ولایەت ژمارەیان گەشتۆتە 6 هەزار.
ئەم پێشنیارە ئەگەر ببێت بە بڕیار ئەوا بەڕێوبەرایەتیەکانی حکومەت پابەندی پاراستنی نابن و ژمارەیان کەم دەبێتەوە. ڕەخنەگران دەڵین ئەم بڕیارە دەچێتە ئاستی قەڵاچۆکردنی هەزران لەو جۆرە گیانلەبەرە و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەیان لەناوچەیدیکە بکات.
ئامارەکان دەردەخات ژمارەی گورگەکانی شاخەکانی (ڕۆکی) لە باکوور بەشێوەیەکی لەبەرچاو بەرزنەبۆتەو، هۆکاریش ڕاوکردن و ڕێگریکردنە بۆ گورگەکان دانراوە تانەتوانن ڕاوی نێچیر بەئاسانی بکەن.
لەساڵی 2009دا کاتێک لەولایەتی مۆنتاناو ئایداهۆ یاسای کووشتنی سنووردار کرا، چالاکوانانی ژینگە و زاناکان ڕەخنەی تووندیان گرت کە ژمارەیان کەم دەبێتەوە. بەپێی ئامرەکانی بەڕێوبەرایەتی ژیانی کێوی لەئەمریکا لەو کاتەوە ڕاوکردن و تەڵەنانەوە بۆتە هۆی نەمانی 4400 گورگ لە هەردوو ولایەتەکە. هەروەها دوای هێرشیان بۆ سەر مەروماڵات 1500 گورگ لەئاکامی کووشتن و ڕاوکردن بەدەستی کارمەندانی بەرێوبەرایەتی ژیانی کێوی و خاوەن زەویەکان لەناوچوون.
بەڵام گورگ گیان لەبەرێکی بەتوانایە، دوای هەموو وەرزێکی بەهار ژمارەیان بەرزبۆتەوە، بۆیە ڕێکخراوەکانی ژیانی کێوی مەرجیان دانا بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی ژمارەیان و مەرچی ڕاوکردنیان بۆ ڕاوچیەکان ئاسانتر کرد تابتوانن ژمارەیەکی دیاریکراو ڕاوکەن.
بەپێی دوا ئامار لەساڵی 2016دا لەو 2 ولایەتە نزیکەی 1700 گورگ هەیە .
توێژینەوە: ئەگەری هەیە پێکهاتەی دەرمان کاریگەری پێچەوانەی هەبێت.
توێژینەوەیکی نوێ نەخۆشەکان ئاگەدار دەکاتەوە، ئەگەر دەرمانیان بەکارهێناو تەندروستیان خراپتر بوو، ئەوا بەهۆی دەرمانەکەوە نیە، بەڵکوو بەهۆی یەکێکە لە پێکهاتەکانی دەمانەکەی لێ دروستکراوە و لەتوێژینەوەکدا بە پێکهاتەی ناچالاک ناوبراوە.
ڕاپۆرتی توێژینەوەکە لە گۆڤاری Science Translational Medicine بڵاوکراوەتەوە دەڵێت زۆرینەی دەرمانەکان پێکهاتیەکی تێدایە لەوانیە کاریگەری لەسەر هەرسکردنی خۆراک لەگەدەدا لای هەندێک کەس هەبێت وە ببێتە هۆی هەستیاری.
لەوانەیە دەرمان پێکهاتەی ناچالاکی تێدا بێت وەک گلۆتین و لاکتۆز، یاخوود ڕەنگ، کەلای هەندێک نەخۆش کاریگەری لاوەکی و کاردانەوە و هەستیاری دروست دەکات.
دکتۆر جێۆڤانی ترافیرسۆ شارەزای تایبەت بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دوای ئەوەی نەخۆشێکی کێشەی هەرسی هەبوو لەگەڵ وەگرتنی دەرمان بەهۆی ئەوەی گلۆتینی تێدابوو دەڵێت "دەرمانەکانی مادەیەکی ناچالاکی تێدایە کاریگەری زۆر گەورەی لەسەر نەخۆش هەیە".
توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی لەئامارەکان کردوە کە پێکهاتەی ناچالاکی تێدابوە لە42 هەزار جۆردا دکتۆر نوسیویەتی ویاخود لەدەرمانخانەکان بێ ڕەچەتە بەردەست کەوتوە، دەرکەوتوە حەبێکی مامناوەند 8 پێکهاتەی ناچالاک لەخۆدەگرێت، بەڵام هەندێک 20 یان زیاتری لەخۆگرتوە.
لەکاتێکدا زۆر لەوپێکهاتانەی مایەی نیگەرانین بەڕێژەیەکی کەم لە دەرماندا هەیە، توێژەروان ئاماژەیان داوە بەوەی 39%ی کەسانی گەورو تەمەن بەلانی کەمەوە 5 جۆر دەرمان وەردەگرن، بۆیە بەلانیکەمەوە لەیەکێک لەودەرمانانەدا پێکهاتەیەک بەڕێژەیەکی کەم هەیە.
بەرهەمهێنەرانی دەرمان لەسەر دەرمانەکان ئاگاهی دەنووسن ، وەک بوونی ڕۆنی پاقلەی سودانی بەڕێژەیەک و ئەگەری دروستکردنی هەستیاری.
لەئیستادا بەرێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا بەنیازە بڕیارێک دەرکات کۆمپانیاکان پابەندکات بە نووسینی ئاگاهی لەبوونی گلوتین لەدەرماندا.
Your browser doesn’t support HTML5