ساڵەهایە ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، هەر کاتێک کێشەی کورد لەسەر ئاستێکی جیهانیدا دەنگی داوەتەوە وە یاخود هەستیان بە جۆرە مەترسیەک کردووە، یەکسەر وەزیرانی دەروەی ئەو وڵاتانە کۆبۆنەتەوە بۆ دانوستاندن لەو بارەیەوە.
لە هەفتەی رابوردوو سەرانی ستوونە لەشکەریەکانی ئێران، عێراق و سوریا لە دیمەشق کۆبۆنەوە و هەر وەها لەگەڵ سەرۆکی سوری بەشار ئەسەدیش دانیشتن. ئاخۆ تا چەند ئەو کۆبۆنەوانە پەیوەندی ئەوەندەبە کوردەوە هەبوە تاکو بە دەوڵەتی ئیسلامی؟
رۆژنامەوان هیوا گوڵ مەحەمەدی لە هەڤپەیڤینێکی راستەوخۆدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لەگەڵ ئەوەدام ئەو کۆبۆنەوانە پەیوەندی بە حکومەتی خەلافەتی ئیسلامیەوە نەبوە یا بە داعشەوە نییە، بەڵکو بەو بەرژەوەندیانەوە هەیە کە ئیران و عێراق و سوریا و تورکیا کە لەسەری هاووبەشن، وە ئەو بەرژەوەندیانەش ئەوەیە کورد لە ناوچەکەدا نەبێتە خاوەن هیچ ستاتۆیەک ".
کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " ئەڵبەتە ئێستاکە بارودۆخەکە بەرامبەر بە سەدەکانی رابوردوو زۆر جیاوازە، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان کۆدەبوونەوە و بە ئاسانی دیانتوانی بگەن بە رێکەوتنێک و کورد لە بن دەستی بهێڵنەوە، بەڵام ئەمرۆ لە ناوچەکەدا ئەو لایەنانەی کە کۆبۆنەتەوە بێگومان کۆمەڵێک بەرژەوەندی دژ بە یەکیان هەیە وە هەر وەها خاڵی هاووبەشیان هەیە، بەڵام ئەم سێ لایەنە دوواێ رووخانی حکومەتی خەلافەت یا دواێ رووخانی داعش بە شوێن پاراستنی بەرژەوەندیەکانیانەوە دەگەڕێن ".
کاک هیوا دەشڵێت " من پێیم وایە ئێران ئێستا نایەوەی دژ بە پەکەکە لەگەڵ تورکیا هاوکاری بکات بۆ هێڕش بردنە سەر قەندیل لەبەر ئەوەی ئێران زۆر پێویستی بە سنوورەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ بە شێوەیەک لە شێوەکان لەو سنوورانە کەڵک وەربگرێ بۆ گەماروە ئابوریەکان کە لە لایەن ئەمەریکاوە بە سەری سەپێندراوە "
Your browser doesn’t support HTML5