بەختیار شارەزووری : کورد بۆتە ژمارە نکۆڵی لێناکرێت، ئەوان کۆتایی داعش ڕادەگەێنن نەک ڕوسیا و ئەمریکا و دیمەشق

بەختیار شارەزووری

شەرڤانان سەرکەوتنی کۆتاییان بەسەر داعشدا ڕاگەیاند، دوای ئەم سەرکوتنە تەرازوی هێز لەناوچەکە چۆن دەبێت.

ئایا تورکیا بەبوونی ئەم دەسەڵاتەی هێزی کورد لەسنووری ئەودا بێدەنگ دەبێت؟.

پێشبینی چی لە هەڵوێستی ڕوسیا و حکومەتی سوریا دەکرێت بە بوونی ئەو ناوچە کوردیە.

ئەم سەرکەوتنەی شەڕڤانان پێگەی سیاسی کورد لەگفتووگۆدا لەگەڵ سوریادا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان ئەباتە چ ئاستێکەوە؟

لەوەڵامی ئەم پرسیارانەدا لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا بەختیار شارەزووری نووسەر و چاودێری سیاسی دەڵێت "کورد توانی لەگەمەی ڕووبەڕوبوونەوەی داعشدا یاریزانێکی باشبێت و کۆتایهنان پێیان پەیامێکی گەورەیە بۆ سەرمێزی هەموو وڵاتانی جیهان کە کورد ئەو کوردەیە لەمیژودا غەدرتان لێکردەوە و لەئێستادا ئەتوانێت ببێت بە دیواری بەرگریکردن لەجیهان".

دەربارەی هەڵوێستی تورکیا شارەزووری دەڵێت "تورکیا لەبەرژەوەندی روسیا وئەمریکادا چوارچێوەیەکی بۆ دیاری کراوە، ئەگەر لەو سنوورەدا بمێنێتەوە لەو دوو زلهێزەوە هاوکاری دەکرێت، ئەگەر هێڵی سوری پەرژەوەندیان ببڕێت ئەوا دژایەتی دەکرێت".

دەشڵێت "تورکیا هەوڵەدات سنوورەکانی پارێزراوبێت و کورد لەتورکیادا داوای سەربەخۆیی خۆی نەکات، ئەمە ئامانجی سەرەکی تورکیایە، کاتێک مافی کورد لەتورکیادا نادات، ڕێگاش نادات لەهیچ پارچەیەکی‌کەدا کورد بە مافی خۆی بگات، باشتریش نموونە ئەوەیە لەریفراندۆمدا پشتیان لەکورد کرد و بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕی باسیان لێوەکرد".

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ بەختیار شارەزووری