شارەزایان ئاگاهیاندا لە دەستکاریکردنی DNA مرۆڤ و دەڵێن مەترسیدارە

جنێف – تیمێکی شارەزایان بۆ یەکەم کەڕەتە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی باشیی و خراپی دەستکاریکردنی DNA مرۆڤ کۆدەبنەوە و دەڵێن "کارێکی نابەچێیە" لەم کاتەدا ئەم کارە بکرێت.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا زانایەکی چین مشتوومرێکی گەورەی نێودەوڵەتی هێنایە ئاراوە، کاتێک ڕایگەیاند یەکەم منداڵی بەرهەم هێناوە دوای ئەوەی دەستکاری جیناتی کردوە. ووتیشی ئەم گۆڕانکاریەی کردوە لە DNAدا بۆ پاراستنی جمکێک (دوانە) لە ڤایرۆسی HIV ئایدز.

دوای کۆبوونەوەیان لەسەرەتای ئەم هەفتەیدا لەبنکەی سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەجنێڤ، دەستەکەی لە 18 شارەزا پێکهاتوە ئاگاهیاندا لەو هەنگاوە و دەڵێن مەترسی گەورەی تێدایە، دەشبێت بەر لە دامەزراندنی سیستەمی داتای بەهێز بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو تەکنەلۆجیایە هەوڵی کارکردن لەو بوارەدا نەدرێت. سەرپەرشتیاری دەستەی ڕاوێژکاریی مارگرێت هامبۆرگ ووتی دەستەکە ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک بنەمای سەرەکی داوە.

دەستەی زاناکان داوای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد بەپێی یاسا لستی توێژینەوەی گۆڕانکاری لە DNAدا دامرزرێت، ووتیشی کارکردنی زانستی لەو تەکنەلۆجیایەدا دەبێت بەڕوونی و ئاشکرا تۆمار بکرێت.

شارەزایان کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم هەنگاوە نهێنی لەو کارەی زانا چینیەکدا ناهێڵێتەوە و دەستەکە خوازیارە ئەو ڕوونی و ئاشکراییە ببێتە مایەی ئاشکراکردنی دۆکۆمینتەکانی لەو توێژینەوە گرنگەدا بەدەست هاتوە.

هەروەها مارگرێت ووتی داوا لە لێکۆڵەرەوەکان دەکات دڵنیابن لە تۆمارکردنی توێژینوەکانیان لەڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەر لەوەی بڵاویبکەنەوە.

ووتیشی پۆڵێنکردنی ڕێنمایەکانی تایبەت بە دەستکاریکردنی DNAی مرۆڤ کارێکە بۆ تەواوکردنی نزیکەی 18 مانگ دەخاێنێت، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەرکێکی سەختە، بەڵام پیویستە بە شێوەیەکی وەردبین و فراوان جێبەجێ بکرێت.

ڕێگەگرتن لە تیشکی خۆر لەوانەیە بۆ گۆڕانکاری کەش و هەوا چارەسەر بێت

لەوانەیە هیوایەک بۆ ڕاگرتنی گۆڕانکاری کەش و هەوا لەسەر ئەندازیاری جیۆلۆجی خۆر وەستابێت.

توێژەرەوانی زانکۆی هارڤارد و برنستون و پەیمانگای تەکنەلۆجیای ماساچۆسیتس توێژینەوە لەسەر کەمکردنەوەی وزەی گەشتوو بەزەوی دەکەن لە خۆرەوە، بە شکانەوەی تیشکەکەی.

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە گۆڤاری (نەیچەر)دا، توێژەرەوان توێژینەوە لەسەر ناردنی وردیلە بۆ بەرگی زەوی دەکەن بۆ شکانەوەی بەشێک لەتیشکی خۆر بۆ دوور لە زەوی. ئامانجی ئەمەش خاوکردنەوەی خێراگەرم بوونی زەویە کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا.

توێژەرەوان دەڵێن لە توێژینەوەکەیاندا کاریگەری نەرێنی ئەو تاقیکردنەوەی بەهەند وەردەگرن، ئەگەر بێت و لەهەندێک ناوچەی زەوی بکرێت کە لەوانیە تووشی پشێوی کەش و هەوا بێت.

هەندیک زانا ئەم کارە بە مەترسی دەزانن و دەڵێن ڕێگریکردن لە تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر ژیانی بوونەوەرکانی سەر زەوی دەبێت لەوانە ڕوەک و درەخت و تەنانت گیاندارانی دەریا.

توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات پەرەسەندنی خۆراکی مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو لەوانیە کاریگەری هەبووبێت لەسەر شێوەی قسەکردنی.

تیمێکی زمانەوانی لە زانکۆی زیورخ، میکانیکی زیندەوەریان بەکارهێناوە لەهەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی بەڵگە لەسەر پەرەسەندنی کشتوکاڵ لەهەزاران ساڵدا ودەڵێن لەوانیە پەیوەندی هەبێت بەسەر توانای مرۆڤەوە بۆ ووتنی پیتەکانی ئێف و ڤ.

بەپێی بیرۆکەی توێژینەوکە کە دەڵێت کشتوکاڵ هەندێک خۆراکی بۆ مرۆڤ ڕەخساندوە، نەرمیی لە سیستمەی خۆراکی مرۆڤادا هاتوەتە ئاراوە، ئەمەش بۆتە هۆی داخورانی دانی مرۆڤ و بەچوونە تەمەنەوە شێوەی ووتنی دەنگی ئەو پیتانەی ئاسانتر کردوە.
لەسەر بنەمای گرووپێک لەزمانە فراوانەکانی جیهان، بڕوایەک لای شارزایانی زمان هەیە کە مرۆڤ هاوبەشن لە هەمان ئەندامی بایۆلۆجی و توانادا بۆ دروستکردنی دەنگ لە زمانەکاندا.

لە گەڵ داخورانی دانی مرۆڤدا بەشێوەیەکی سروشتی بۆتە هۆی لاربوونەوەی بئاراستەی سەرەوە، بۆ ڕاستکردنەوەی ئەمە، کاکیلەی خوارەوە چۆتە پێشەوە بەشێوەیەک ڕیزی دانی سەرەوە و خوارەوە هاوتەریب بوون.

توێژینەوەکە کەشتۆتە ئەوەی، سەبارەت بەمێژوی مرۆڤ ئەم شێوەی دانە بنەمابوە لەکاتی گەوروبوونی مرۆڤدا، وەک سەرنج دراوە لەزۆر لە کەللەسەرەکانی بەر لەمێژوودا ئەوەی دۆزراونەتەوە و بۆ ماوەی 30 ساڵ توێژینەوەیان لەسەر کراوە.

بەڵام کاتێک کۆمەڵگا بەرەو کشتوکاڵ ودانەویلە و بەخێوکردنی ئاژەڵ هەنگاوی ناوە، سیستمی خۆراک گۆڕاوە و دانی مرۆڤ کەمتر تووشی داخوران بوە، ئەمەش ڕێگایداوە مرۆڤی زیاتر دانیان لەکاتی گەورەتەمەنیدا بمێنێت.

بەپێی توێژینەوەکە سەرەتای ڕێکبوونی دان بەشێوەیەک بۆ ووتنی پیتەکانی ئێف و ڤ لەڕێگای دانانی لێوی خوارەوە لەژێر دانی سەروەودا بوە.

توێژینەوەکە دەڵێت هەموو ڕەفتارێک و نەریتێکی کۆمەڵایەتی بەکارهاتوە لوانەیە گۆڕانکاری لە شێوەی وتنی زماندا هەبێت.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 03-25-2018