بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بکرێن هەر تەنها ئەو ڕەهەندە نییە کە بگوترێت خزمەتگوزارییەکان بۆ دانیشتوانی تورکیا دابین دەکرێت بەڵکو وەک ئایندەیەک بۆ خۆی و بۆ پارتی داد و گەشەپێدان دەیبینێت لەناو تورکیادا.
دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ، لە نێوەندی مۆشێ دایان لە تەلئەڤیڤ دەڵێت کاتێک دەبینیت سەرۆکی تورکیا بە سەرانسەری وڵاتەکەدا دەگەڕێت وەک بەشێک لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، ڕێک وەک ئەوەیە بڵێیت ئەردۆگان دەخوازێت ئەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانە بکاتە ڕیفراندۆمێک لەسەر سیاسەتە ناوخۆییەکانی خۆی.
دکتۆر ئۆفرا دەڵێت سەرۆکی تورکیا لە زەمینە خۆشکردندایە تا ماوەیەکی دوور و درێژتر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، وەک دەڵێت "هەر بۆیەشە دەبینیت ئەردۆگان لەم هەڵمەتانەدا زۆر دڕدۆنگە و دەچێتە هەموو شوێنەکان تا ڕێبەرایەتی خۆی و ئاکەپەش بسەلمێنێت، ئەوەتا لە ئەستانبوڵ وێنەی خۆی لەگەڵ بنیالی یڵدرم داناوە و لە شوێنەکانی تریش ئەمەی کردووە."
نورجان بایساڵ:
*بۆیە کورد بەشداری هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات تا بیسەلمێنێت کە بوونی هەیە.
*لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی تورکیاش نایانەوێت نزیک بن لەگەڵ خەڵکی کورد و هەدەپە چونکە لەم سێ چوار ساڵەی ڕابردوودا دۆسێی کورد بە تەواوەتی کراوە بە تاوان.
دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ:
*لە ڕابردوودا پەرسەندنە ئابووریەکان ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی بینی لەوەی ئەردۆگان بگات بە دەسەڵات.
*لە ئێستا بەدواوە پرسیارەکە لەوەدایە ئایا ئەوەی ئەردۆگان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان کردوونی چ جۆرە کاریگەرییەکی دەبێت بەسەر دەنگدەرانی کوردەوە.
نورجان بایساڵ، نوسەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە شاری ئامەد دەڵێت هەرچەندە خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا فاکتەرت ئابوری بە هێند وەردەگرن بەڵام لێرەشدا کێشەیەکیش هەیە " کێشەکە لەوەدایە خەڵک لە تورکیا بە تایبەتیش لە سێ ساڵی ڕابردوودا تارمایی ئەو مەترسیەیان بەسەرەوەیە کە هیچ ئەڵتەرناتیڤێک بۆ ئەردۆگان نییە و ئەم تارمایی ترسەش لە ئاکامی بەردەوامیدان بە سیاسەتی سەرکوتکردن هاتۆتە ئاراوە.
لەسەر بنچینەی وتووێژەکانی لەگەڵ دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ و هەروەهاش نورجان بایساڵ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5