کیپ کاناڤراڵ، فلۆریدا – جێگری سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا مایک پنس داوایکرد بەئامانجی بوونی ئەمریکا لە جەمسەری باشوری مانگ لەماوەی 5ساڵدا ئاسمانگەڕان لەسەر مانگ دابەزن.
هەروەها پێنس لەووتەیەکیدا لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی واڵایی لە هانتسڤێڵ لە وڵایەتی ئالاباما ووتی " بەهەچ شێوەیەکی گوونجاوبێت پێویستە ناسا ئەم ئامانجە بەدەست بێنێت"، ووتیشی "ئەگەر پێویست بکات مووشەکەکانی ناسا و ئۆتۆمۆبێلەکانی دابەزین لەسەر مانگ بە ئۆتۆمۆبێلی تایبەت بگۆڕدرێت".
هاوینی داهاتوو یادی 50 ساڵەی یەکەم دابەزینی مرۆڤە لەسەر مانگ لەساڵی 1972دا، دوای ئەوە هیچ وڵاتێک ئەو هەوڵەی نەداوە.
ئۆباما خواستی هەسارەی بارام (مەریخ) بوو.
بۆ چەندین ساڵ بەهۆی گۆڕانکاری سیاسەتی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکەکانی ئەمریکا ناسا قوربانی بووە، بەریوبەرایەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی باراک ئۆباما ئامانجی گەیشتن بە هەسارەی بارام بوو، بەڵام لەئیستادا سەرۆک دانۆڵد ترامپ پرۆژەی مانگ بە باشتر دەزانێت.
بۆ گەیاندنی ئاسمانگەڕان بەهاتنی ساڵی 2024 بۆ سەر مانگ، سەرۆکی ئاژانسی ناسا جیم بریدنشتاین ووتی ناسا هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەنجامدانی ئەو ئامانجە لەکاتی خۆیدا، ووتیشی پێویستیی بە مووشەکی گەورە هەیە و دەبێت خێراتر دروست بکرێت".
زانای هەسارەکان ئالان ستێرن لە پەیمانگای ساوث وێست بۆ توێژینەوە ووتی " ئامانجی ساڵی 2024 بەدەستدێت بەومەرجەی دارایی پێویستی بۆ دابین بکرێت، چوونەوە بۆ سەر مانگ ئامانجێکی گەورەیە، لەئاستی زانستی بێت یاخود گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ سەر ئەو هەسارەیە، بەر لەوەی بەرەو هەسارەی دیکە بڕۆین وەک بارام".
پۆشاکی خانمانی ئاسمانگەر ئەرکێکی گرنگی مێژویی واڵایی دوادەخات.
بەڕێوبەرایەتی فڕینی واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ناسراو بە ناسا ئەرکێکی گەڕانی خانمێکی ئاسمانگەڕی لەواڵاییدا ڕاگرت ، بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ڕابڕدوو ئەنجام بدڕێت، ئەگەر بکرایە دەبوە یەکەم کاری مێژویی خانمێک لەواڵاییدا ئەنجامیدات.
ئاژانسەکە ڕاگرتنەکەی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی ژمارەی پۆشاکی تایبەت بە واڵایی بۆ ئەو جۆرە ئەرکانە.
دەبوو هەردوو ئاسمانگەری ئەمریکایی ئان مکلاین و کرستینا کۆخ دوو پۆشاکی تایبەت بەپێوانەی مامناوەند بەکاربێنن، بەڵام دەرکەوت تەنها یەک دانە هەبوو بەو پێوانیە.
بڕیاربوو هەردوو ئاسمانگەڕ لەڕۆژی 29ی مانگی 3 لەواڵاییدا بگەڕێن بۆ دانانی باتری جۆری لیثێۆم بۆ کۆمەڵێک لەخانەی بەرهەمهێنانی وزە لەخۆر لەدەرەوەی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
لەبری ئەوە بڕیارە ئاسمانگەڕ کوخ و یاوەری نیک هیگ ئەو ئەرکە لە کاتی خۆیدا لە ڕۆژی هەینی داهاتوو ئەنجامدەن.
ئەرکی ئاسمانگەران زۆرن یەکێک لەوانە گەڕانە لە ئاسماندا و ئەرکێکی دەگمەنە و لەکاتێکدا دەکرێت پێویست بە چاکردنی میکانیکی هەبێت.
ڕابەرانی تەکنەلۆجیای زیرەک خەڵاتی نۆبڵ بۆ تەکنەلۆجیا بەدەست دێنن.
سانفرانسیسکۆ – لە 20 ساڵی ڕابردوودا ئامێرەکانی کۆمپیوتەر لە ڕادە بەدەر زیرەک بوون، پرسیار و ئاخافتن لەگەڵ (ئەلیکسا و سیری) بۆتە کاری زۆر کەس، تەنانەت بەکارهێنای بەرنامەکانی گەڕان بەدوای شتێکدا بۆ یەک کەڕەت بەسە بۆ دووبارە دەرکەوتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتانە لەپەراوێزی ماڵپەڕەکاندا بێگەڕان بەدوایاندا.
ئەم هەنگاوە گەورانە بۆ شارەزایانی کۆمپیوتەر کاری سەخت و بیرکردنەوەی قووڵی دەوێت، بەڵام هەر 3 زانای کۆمپیوتەر (یۆشوا بینگێۆ ، جێۆفری هینتن و لیان لیکوون) سوودیان لەتوانای خۆیان وەرگرتوە تا بتوانن لەو ئامیرانە بگەن وەک مرۆڤ، ئەمەش بازدانێکە لەئیستادا پێی دەوترێت Artificial intelligence واتە زیرەکی درەستکراو.
ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو بیرۆکەی ئەم زانایانە بەجۆری Turing خەڵات کران کە خەڵاتی نۆبڵە تایبەتە بە داهێنانی تەکنەلۆجیا، لەگەڵ ئەم خەڵاتە بڕی یەک ملێۆن دۆلار وەردەگرن کە کۆمپانیای گووگڵ دابینیکردوە.
ئەم خەڵاتە نوێترین پێزانینە بۆ ڕۆڵی کاریگەری زیرەکی تەکنەلۆجیا دەیبینێت لە نێوان مرۆڤ و تەکنەلۆجیای ساڵانی داهاتوو.
ئەم 3 زانایەی کۆمپیوتەر بە جیا کاریان لەسەر هەمان بواری تەکنەلۆجیا کردوە (ناسینەوەی دەموچاو و دەنگ)، ئەو بوارانەی تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر هەنگاوی گەورەی تێدا نراوە، بۆداهاتووش پێشبینی پەرەسەندی گەورەی لێدەکرێت بەتایبەتی لەبواری سیستەمی شۆفێریی ئۆتۆماتیکدا.
هەندێک کەس دەڵێن ڕەنگە ئەم بوارە لە کۆنترۆڵ دەرچێت.
بەڵام لەکاتێکدا شۆرشی تەکنەلۆجیای زیرەک هیوا دەبەخشێت کۆمپیوتەر ژیانی زۆرینەی خەڵکی ئاسانترکات و خۆشگووزەرانی بێنێتە ئاراوە، بەڵام لەهەمانکاتدا مەرترسی دەبەخشێت مرۆڤ لەداهاتوودا لەژێری سایەی ئامێردا ژیان بەرێوەر بەرێت. هەندێک لەومەترسیانە سینارێۆکانی لەناوچوونی مرۆڤایەتیە بەهۆی تەکنەلۆجیای زیرەکەوە، ئەوەی لەبواری سیستمەی چەکدا بۆ لەناوبردنی مرۆڤ پیشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.
Your browser doesn’t support HTML5