گرووپی پارێزگاری لەژینگە: ناوچەی بلێز 3هەم ناوچەی پارێزگاری دەریایە لەجیهاندا

مەکسیکۆ سیتی – گرووپێکی ژینگە پارێزیی ڕایگەیاند لەدەریای کاریبی ڕۆژی هەینی وڵاتی بڵێز ڕەزامەندیدا بە تەرخانکردنی %10ی ئاوی دەریای کەناری وڵاتەکەی وەک ناوچەیەکی پارێزراو، واتە 3 ئەوەندەی ئەو پەرژینە شیلانەی دەریا کە بەرگەورەترین لە جیهاندا دادەنرێت.

گرووپی سنوقی پارێزگاری لە ژینگە لەبڵاوکراوەیەکدا ووتی فەراوانکردنی سەرەکی ناوچە پارێزراوەکان لە دوورگەی دەریای کاریبی بچووک دوای هەوڵێک بۆ 6 ساڵ دێت زانا نێودەوڵەتیەکان و گرووپەکانی پارێزگاری بەڕابەرایەتی وڵاتی بڵێز داویانە.

ئەم هاوپەیمانیە چەند ناوچەیەکی دەستنیشانکرد، دەکرێت پارێزگاری لە سەرچاوە دەریایەکانی بکرێت و ڕێگابدات بە گەڕانەوەی سیستەمی داڕماوی ئیکۆلۆجی و لەهامان کاتدا بووژانەوە و ژیانەوەی ماسی.

ناوچەی شیلانەکانی دەریا کە سیستەمێکی ژینگەی دەریایی جۆراوجۆرە بەهۆی گیانلەبەری وردەوە دروست دەبێت، بەکاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان و ڕاوکردنی بێبەرنامە و پیسبوونی ژینگە و تۆرستیەوە لەجیهاندا گۆرانکاری زۆری بەسەرداهاتوە.

زاناکان دەڵێن ئەو گۆڕانکاریە پێوانیە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما

حکومەتی بڵێز دەستبەجێ وەڵامی داواکانی نەداوەتەوە

ڕاپۆرتی گرووپی پەرژین لەپێناو تەندروستی مرۆڤدا لەساڵی 2018 کە پێگەیەکی جیهانیە بۆ پاراستنی کەلەپووری جیهانی دەڵێت، بەشێک لەشیلانەکانی دەریا لە بلێز لەدۆخێکی نائارامدایە.

گرووپەکە وتیشی بڕیاری لەساڵی 2017دا دەرچوو بەمەبەستی قەدەغەکردنی چالاکیەکانی نەوت و گازی دەریاکان، هەنگاوێک بوو بۆ دەرکردنی ناوچەی بلێز لەلیستی کەلەپووری جیهانی کە مەرترسی نەمانیان لەسەرە.

بەڕیوەبەری تۆرەکانی ڕاوکردنی ماسی EDF لە بلێز بیڤرلی واد ووتی "پێویستە بلێز کەرتێکی تەندروستی ڕاوکردنی ماسی بەدەستبێنێت و بڕ لەژیان بێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە تایبەتەکانی ڕێگرە لەکەمدەرامەتی و باشکردنی ئاسایشی خۆراک و بەرزکردنەوەی وەبەرهێنان.

جێگری سەرۆکی دامەزراوەی EDF بۆ کاروباری ئۆقیانووسەکان لەسنوقی بەرگری لە ژینگە كاثی ماکجینتی، ووتی "فراوانکردنی بێگە پارێزراوەکان دەستکەوتێکی مەزن و نموونەیەو و دەبێت جیهان پەیرەویکەن".