شارەزایەکی ئەلیکترۆنی بەشداربوو لەڕاگرتنی هێرشێکی (واناکرای) دان بەنوسینی پرۆگرامی تێگدەردا دەنێت.

(ڕۆیتەرز) – توێژەرەوەیکی بریتانی لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا، خۆی بەپاڵەوان ناودەبات دوای بەشداربوونی لەڕێگەگرتن لەهێرشی ئەلیکترۆنی ناسراو بە(وانەکرای) ئەلیکترۆنی کە لەجیهاند لەساڵی 2017دا ڕویدا، هوەرهوا دانیشی نا بەو توومەتانەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاراستەی کرد بەنووسینی بپرۆگرامی تێکدەر.

دۆکۆمێنتێکی دادکای بەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ویسکانسن لەوڵاتیەکگرتوەکان دەڵێت (مارکووس هووشێنز) ئەوەی 10 توومەتی ئاراستەکراوە، دانی بە 2 لەتومەتەکاندا ناوە حکومەتی ئەمریکا ڕەزامەند بووە جاوپۆشی لەهەندێک توممەت بکات ئەگەر ئەو 2 تومەتەی بەسەردا سەپینرا.

هووشێنز لەسەر ئینتەرنێت ناسراوە بە (ماڵوێر تێک) لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی " دانم بە دوو تاوانمدا ناوە پەیوەندیان بە نووسینەوەی بەرنامەی تێکدەر هەیە لە چەند ساڵی ڕابردودا لەکاتی کارکردنم لەبواری ئاسایشیدا".

هووشێنز لەشەوڕۆژێکدا لەکۆمەڵگای هاککردندا لە مانگی 5ی ساڵی 2017 بوە قوربانیەکی بەناوبانگترین، کاتێک هاریکاربوو لە ڕێگەگرتن لە زیانی هێرشی (وانەکرای) ئەلیکترۆنی، ئەوەی ئامانجی دەستکەوتنی پارەبوو بەرامبەر بەوەستانی، کە لە هەزاران ئامێری کۆمپیوتەری دابوو، ببوە هۆی لەکارکەوتنی کارگەکان و نەخۆشخانەکان و بازار و خوێندنگا لە زیاتر لە 150 وڵات.

لەهەماندا ساڵدا دواتر لە لاسڤیگاس بەتومەتی پەیوەندیدار بە دانانی کۆدی ئەلیکتۆرنی تێگدەر بەکار دێت بۆ دزینی داتا و زانیاری دەسگیر کرا.

داواکاری دادگا ئەمریکا دەڵێت هووشێنز و هاوڕێیەکی بانگەشە و بڵاوکرنەوەی بەرنامەی تێکدەریان کردوە بەناوی (کرۆنۆس) لە نێوان مانگی 7ی ساڵی 2014 و 2015 و لەوە سوودمەندبوون.

چین توێژینەوە لە تووندکردنی ڕێنمایەکانی تاقیکەردنەوەی لەسەر DNA مرۆڤ دەکات.

بەیژین (ڕۆیتەرز) – ئەنجومەنی نیشتمانی پەرلەمانتارانی گەڵ لەچین توێژینەوە لە تووندکردنی ڕێنمایەکانی توێژینەوەکان دەکات، پەیوەندیدار بە DNA مرۆڤ، لەهەنگاوێکدا یەکەمە لەوێنەی، لەوەتای زانایکی چین مشتومڕێکی لەساڵی ڕابردوودا هێنایە ئاراوە، کاتێک ڕایگەیاندا یەکەم 2 منداڵ لەجیهاندا لەدایک بوون، گۆڕانکاری DNA یان بۆکراوە.

زانا هی ژایان کووی یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەزانکۆی باشوور بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لەشنشین، لەسەر ئاستی جیهان ڕوبەرووی نارەزایی تووند بوویەوە، کاتێک ووتی تەکنەلۆجیای ناسراو بە (کریسپەر – کاس9)ی بەکارهێناوە بۆ گۆڕانکاری لە DNAی دوو (دوانە)دا بەرلەدایکبوونیان لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا.

دەسەڵاتی چین لێکۆڵینەوەی دەربارەی کارەکەی هی کرد و لەمبارەیەوە ڕایگەیاند ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانەی ڕاگرتوە.

ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ (شینخوا) ڕایگەیاند پرۆژە یاساکانی بۆ پەرلەمان نێردراوان بۆ پیاداچوونەوە، دەبێت تاقیکرنەوەکان لەسەر مرۆڤ دەبێت چاودێری تووند و ووردی تێدا بکرێت، ڕێنمایەکانی پێویستە تووندتر بکرێتەوە بۆ دابینکردنی ئاگابوون لەڕەوتی تاقیکردنەوەکانی دەکرێن و کەسەکانی لەسەریان دەکرێت.

سەرباری ئەمەش ڕێنمایەکان دەبێت مەرجداربێت و دەسەڵاتی بەرێوبەرایەتی هەموو ڕێکخراوە مۆڕالیەکانی لەسەر هەموو تاقیکردنەوەکانی داهاتوو ڕەزامەندی هەبێت. ڕاپۆرتەکە سەروەختی بۆ ڕەزامەندی لەسەر ڕێنمایەکان نەداوە و باسی بەتایبەتیشی لەتوێژینەوەکانی هی نەکردوە.

هی لەگرتەیەکی ڤیدێۆدا لەسەر ئینتەرنێت لەکۆنفرانسە تاقیکردنەوە مشتومڕ لەسەرەکەی تێدا ڕاگەیاند، دەڵێت "لەوباوەڕەدایە گۆڕانکاری ڕێککردنەوەی DNA ئەوی هاریکاردەبێت لەپاراستنی دوانەکە لەتووشبوون بە ڤایرۆسی HIV کە هۆکاری نەخۆشی ئایدزە".

دەسەڵات و دامەزراوەکانی چین و سەدان زانا لە جیهاندا نارەزایی‌یان بەرامبەر بە هی دەربڕی ووتیان ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە DNAی مرۆڤدا بەمەبەستی نەوە خستنەوە کارێکە پێچەوانەی یاساو مۆراڵی پیشەی پزیشکیە لەچین.

نەتەوەیەکگرتوەکان: لەوانیە تەلەفوونی زیرەک چاودێری تەندروستی باشتر بکات.

جنێف – ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیHWO یەکەم بنەمای دەربارەی کاریگەری دجتاڵ لەسەر تەندروستی ڕاگەیاند.

ئاژانسەکی نەتەوەیەکگرتوەکان ووتی حکومەتەکان دەتوانن تەندروستی هاوڵاتیانیان باشترکەن بە بەکارهێنای تەکنەلۆجیای دیجتاڵ بۆ بەتوانا کرندی سیستەمی تەندروستی و کاردانەوەیان بۆ نەخۆشەکانیان.

نەتەوەیەکگرتوەکان ووتیشی 51%ی دانیشتوانی جیهان توانای گەیشتنیان بەئینتەرنێت لەجیهاندا هەیە.

گەورە زانای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی خاتوو سۆمیا سوامیناثا ووتی "زیاتربوونی دەرفەتی بەرکاهێنای تەکنەلۆجیای دجتاڵ دەرفەتی نوێ بۆ باشترکردنی تەندروستی خەڵکی دەڕەخسێنێت".

خاتوو سۆما بەدەنگی ئەمریکای ووتوە، "تەکنەلۆجیا توانا بەخەڵکی دەدات، هەنگاو بنێن بۆ پەرەسەندی سیستمەی تەندروستی باشتر و فراوانتر".

لەسەر بەکارهێنای تەلەفوونی زیرەک و کۆمپیوتەر، ووتی " لەوانەیە باز بەسەر زۆر لەقۆناغەکاندا بدرێت ووڵاتانی زۆر پێشتر پێیدا ڕۆیشتوون".

سەرباری ئەمە ووتی "بۆیە کارمەندێکی تەندروستی لە کۆنگۆ دەتوانێت تەلەفوونی زیرەک بەکاربێنێت ئەگەر حکومەت توانای دابینکرندی فاکتەرێکی تەندروستی هەبێت و دوور کەوتنەوە لەپرکردنەوەی 30 وەروقە، کە 1/3ی کاتی کارمەندانی تەندروستی لەنەخۆشخانەکان دەبات".

ڕێنمایە نوێکان بریتیە لە 10 خاڵ دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنای تەکنەلۆجیا دیجتاڵەکانە لەلایەن حکومەتە بۆ بەدەستهێنانی ئەوپەری کاریگەری کارئاسانی لەسەر سیستەمی تەندروستی".

زانای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەتمەند بەداهێنان و توێژینەوەی دجیتاڵ گارێت نیل ووتی "ڕێنمایەکان مەترسیەکانی منداڵبوون لەخۆ دەگرێت".

ووتیشی "لەدایکبوونی منداڵ کاریگەری لەسەر دابینکردنی دەرزیەکانی پێویستە لێی بدرێت هەیە، دوای منداڵبوونیش دایک پێویستی بەچەند سەردانێک بۆ نەخۆشخانە هەیە، بەڵام بەنەزانینی لەدایکبوونی منداڵ و نەبوونی داتا لەسەری لەوانەیە سەخت بێت ئەو کاتانە ڕێکخرێن لە سیستەمی تەندروستیدا".

هەروەها ڕێنمایەکان مەترسی لەوەی زانیاری کەسەکان لەخۆ دەگرێت، دەبێت دڵنیابوون هەبێت لەسەر پاراستنی زانیاری هەستیار دەربارەی کەسەکان و هیچ مەترسیەک لەدزەکردنی ئەوزانیارانە نەبێت".

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 22-04-2018