هادی سۆفیزادە: ئێران و تورکیا لە بەرامبەر گەماروەکانی ئەمەریکادا دەیانەوی هەرێمی کوردستان وەکو ترانسێت بە کار بهێنن

Hadi Sofizadeh

ئەمەریکا ساڵانێکە گەمارۆی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، گەرچی تا رادەیەک کاریگەری لەسەر ئابوریەکەی هەبوە بەڵام تا ئێستا ژیاوە. ئایا سەرخستنی ئەو گەماروانە شیانی هەیە بە داخستنی سنوورەکانی ئێران؟

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێران وڵاتێکە کە 13 دراوسێ هەیە وە هەر دراوسێەکی بە پێی تاێبەتمەندی و هەڵکەوتەی جوگرافیایی سەودا دەکا، هەر کام لەمانە دەکرێ خوێندنەوەیەکی زۆری بۆ بکرێ، یەکێک لەو وڵاتانە عێراقە و بەشێکی هەرێمی کوردستانە کە سنوورێکی 700کم هەیە، ئەمە بەشێکە کە لەوانەیە گرنگترینی بێت کە دەیانەوی باشوری کوردستان بکەنە ترانسێتێک بۆ ئەوەی بەشێک لەو فیشارانەی لە سەریانە لا ببەن و ئەو گەمارۆییە بشکێنن ".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت " ئەگەر پێشتر زۆنی سەوز یا یەکێتیی هەندێ سەربەخۆتر بوو سەبارەت بە سیاسەتەکانی تورکیا، ئێستاکە هەمان سیاسەت پەیرەو ئەکا کە زۆنی زەرد لە گەڵ تورکیا پەیڕەو ئەکا وە هەرێمی زەردیش دیسان لەگەڵ ئێران کە ئەگەر جاران سنوورێکی دا ئەنا بۆ پەیوەندیەکانی ئێستا ئەوانیش ئەو سنوور بەندیەیان شکاندووە، کە هەر هەموو ئەمە پەیوەندی بەو گەماروانەوە هەیە کە لەسەر ئێران دانراوە و ئێران دەیەوێت لە رێگای بازرگانە کوردەکانەوە وەکو ئامرازێک بە کاریان بهێنن لە جیاتی بازرگانەکانی سەر بە پاسداران وە ئەوان ئەیانەوی بە شێوەیەکی قاچاغچیانە لەگەڵ کوردا بازرگانی بکەن بە تاێبەت لە هەناردەکردنی نەوت ".

کاک هادی دەشڵێت " ئێران و تورکیا دەیانەوی کەڵک لەو سەرلێشویایە ئابوریەی باشوری کوردستان وەربگرن، وە بە هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان من پێیم وایە ئەمەریکا فریوی دەسەڵاتدارانی باشور ئەخوا یان بازرگانەکانی باشور و قاچاغچیەکان، مەگەر ئەوەی ئەمەریکا کۆنترۆڵی سنوورەکان بکات، وە هەموو ئەو سەردانانی کە لە پێشدا و ئێشتا لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانی تورکی دەکرێت پەیوەندی بە گەماروەکانەوە هەیە ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hadi Sofizadeh