ژیان لە فەرهەنگدا: توانا و دیاری باس لە گۆرانی و موزیکی کوردی دەکەن

دەشێت زۆر جار ئاواز و گۆرانیەکان ببنە مایەی ئەوەی هەر هیچ نەبێت بۆ ماوەیەکی کورتخایەنیش بێت لەگەڵ خۆیاندا بمانهێڵنەوە و دووچاری ڕامانێکی ورد و بیرکردنەوەیەکی قوڵمان بکەن.

بەڵام کام ئاواز و گۆرانییەیە دەتوانێت لەگەڵ خۆیدا بمانبات بۆ ئەودیوو مەوداکانی بیرکردنەوە؟!

ئەڵبەتە ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی وەڵامێکی ڕەها یان یەکلاکەرەوەی نییە و کەوتۆتە سەر ئاستی ئەو چێژەی بە بیستەری دەبەخشێت.

دەشێت گۆرانییەک لای من بە شاکار ناودێر بکرێت، وەلێ یەکێکی تر لەوانەیە هەر بە پێویستیشی نەزانێت گوێی لێبگرێت. ئەم جیاوازییە ئاستی هونەریی گۆرانییەکە دەرناخات هێندەی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە چێژ وەرگرتنەوە.

میوانەکانی بەرنامە:
توانا حەمە، هونەرمەند و لێکۆڵەر لە بواری موزیک و گۆرانی

دیاری مەحمود، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

ئاستی هونەریی ئێجگار گرنگە (جا حەزمان لەو گۆرانی و ئاوازە بێت یان نا)، دیاریکردن و ڕیزبەندیکردنی ئاستی هونەریی گۆرانییەکانیش هیچی کەمتر نییە لە دانانی ئاواز بۆ شیعرێک و چڕینی گۆرانییەکەش.

یەکێک لەو گلەییانەی هونەرمەندانی داهێنەر بەردەوام دەیڵێنەوە، نەبوون یان کەمی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەکانن لەسەر هونەری ئاواز و گۆرانی.

ئایا هەموو ئاواز و گۆرانییەک دەچنە خانەی هونەرێکی ڕەسەن و داهێنەرانەوە؟
ئایا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ دەنگی گۆرانیبێژ کارێکی ڕەوایە؟
ئایا لە ماوەی 27 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا توانراوە وەرچەرخانێکی گەورە بێتە ئاراوە لە گۆرانی و موزیکدا؟

ئایا گۆرانیبێژان و موزیسیانەکان خۆیان چەندێک بوونەتە مایەی دابەزینی ئاستی هونەریی گۆرانی و موزیک؟
توانا حەمە و دیاری مەحمود، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەدەنەوە:

Your browser doesn’t support HTML5

ژیان لە فەرهەنگدا: توانا و دیاری باس لە گۆرانی و موزیکی کوردی دەکەن