واشنتن (ڕۆیتەرز) – ئێسکی ئەو چەناکەیەی لە ئەشکەوتێکدا لەبەرزایەکانی تیبت لە چین دۆزراوەتەوە زانیاری سەرسوورهێنەر لەسەر مرۆڤی دێنیسۆڤان دەدات کە بەئامۆزای مرۆڤی نیاندرتاڵ و مرۆڤی سەردەم دادەنرێن و بوونیان نەماوە و لەژینگەی شاخویدا ژیاون.
زاناکان دەڵێن بۆماوە بەبەردبوەکەی دۆزراوتەوە، بەشی خوارەوەی چەناکەی نەوجەوانێکەوە 2 دانی ماوە، مێژوی دەگەڕێتەوە بۆ 160 هەزار ساڵ لەمەوبەر.
پێشتر بەربەردبووی دێنیسۆڤان دۆزراوەتەوە 3 دان بوە لەگەڵ چەند پارچەیەکی ئێسقان لە دوریی 2400 کیلۆمەتر لە سیبریا لە پێگەیەک ناسراوە بە ئەشکەوتی دێنیسۆڤا.
بەڵام بەبەردبوەکەی چین، ئەوەی ڕەبەنێکی بوزی دۆزیەوە لەساڵی 1980دا لەناوچەی شیاخەی لەچین، دواتر ڕادەستی زاناکان کرا، وردەکاری سەرنجڕاکیش دەخاتە بەردەست لەسەر بڵاوبوونەوەی مرۆڤی دینیسۆڤان لەڕوی جوگرافی و جەستە و توانای ژیانیان لەدۆخی زۆر سەختدا.
بەبەردبوەکەی ئەشکەوتی بایشیا کارست کە دەکەوێتە بەرزایی 3280 مەتر لەسەروو ئاستی دەریا، دەردەخات ئەو جۆرە مرۆڤانە بەرفراوانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆراسیا بڵاوبوونەتەوە و تەنانەت لەژینگەیەکدا ژیاون لەبارزاییدا ئۆکسجینی کەمبوە.
فرێدۆ واڵکەر زانای ئیثرۆپۆلۆجیای وەردیلە لە زانکۆی کۆبنهاگن، یەکێک لەتوێژەروەکانی توێژینەوەکەی لەگۆڤاری (نەیجەردا) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " زۆر سەخت بوە لەوژینگەیەدا وەک ڕاوچی بژین و توانای مانەوەیان هەبێت".
ڕەگەزی مرۆڤ، واتە مرۆڤی زیرەک لەوناوچەیەدا بوونی نەبوە تا 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر، لەکاتێکدا لەئەفریکا بەر لە300 هەزار ساڵ دەرکەوتوە.
زانای ئاسەوار دۆنگۆ شانگ لە زانکۆی (لانت چۆ) لە چین دەڵێت "لەوانیە دێنیسۆڤان لەزۆر ژینگەدا خۆی گوونجاندبێت".
زاناکان نەیانتوانیوە دی ئێن ئەی لە بەبەردبوەکە دەربێنن، بەڵام تانیویانە پرۆتینێک لەدانەکەدا دەستنیشانکەن داڵنیان بۆ مرۆڤی دینیسۆڤان دەگەڕێتەوە.
جان جاک هۆبڵین زانی بەبەردبوە دێرینەکان لەپەیمانگای ماکس بلانک بۆ ئەنثرۆپۆلۆجیای پەرەسەندن لە ئەڵمانیا دەڵێت " پرۆتینەکان بۆ 10 هێندە زیاتر کات لە دی ئێن ئەی لەبەبەردبوودا دەمێنێتەوە".
پرۆتینەکان لە کۆلاجینەوە وەرگیراون، کە پێکهاتەیەکە لەلەش و لە عاجدا هەیە کە بەشێکە لەدان.
دێنیسۆڤان پێشتر ناسراو نەبوو تا لەساڵی 2010دا بەربەردبووی لە سیبیریا دۆزرایەوە، دوای پشکنینی دی ئێن ئەوی دەرکەوت گرووپێکی ئامۆزای نیاندیرتالن، واتە ئەو جۆرە مرۆڤەن لە ناوچەی ئۆراسیا ژیاون بوونیان نەماوە.
هەردوو جۆرەکە نیناندیرتال و دینیسۆڤان لەگەڵ مرۆڤی نوێدا ئاوێتەبوونی گرنگیان هەبوە، لەوانە کەوتنەوەی نەوە لێیان، بەڵام نەزانروە بۆ دێنیسۆڤان لەناوچوون.
بەبەردبوە نوێکە بەڵگە دەربارەی دێنیسۆڤان دەخاتە بەردەست لوانە چەناگەی بەرهێز بوە و دانی گەورەبوە.
هەندێک کۆمەڵگای نوێی ئاسیا، بەتایبەتی دوردەستەکان لە بابوا گینیای نوێ بەشێکی کەم لەو دی ئێن ئەیە یان هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات لەناوچەیەکی جوگرافی فراواندا ژیاون.
SpaceX تێکشکانی کەپسولێکی لەمانگی 4ی ڕابردوودا پشتڕاست دەکاتەوە
کیپ کاناڤراڵ، فلۆریدا – نزیکەی 2 هەفتە دوای تەقینەوەی کەبسولێکی کە بۆ هەڵگرتنی ئاسمانگەڕان دروستکرابوو، کۆمپانیای سپەیس ئێکس پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەبسوولە تەقیوتەوە و تێکشکاوە، نە کۆمپانیاکە و نە ناسا کەکۆنتراکتی سەرەکی بوە بۆ ئەم ئەرکە بەئاشکرا ڕونکرنەوەیان لەر سەر ڕووداوەکە نەداوە.
لەبری ئەوە هانس کوینگسمان جێگری سەرۆکی بەشی گەشتە ئەسمانیەکانی کۆمپانیای Space Exploration Technologies Corp بنکە لە کالیفۆرنیا وبە (سپەیس ئێکس) ناسراو بەردەوام بوو لە ئاماژەدان بەڕووداوەکە لەدەرئەنجامی هەڵە.
ڕوداوی کەپسولەکە ناسراوە بە کروو دراگن لە 20ی مانگی 4دا لە بنکەی کیپ کاناڤراڵ بۆ هێزی ئاسمانی کەوتەوە، لەکاتێکدا سپەیس ئێکس تاقیکردنەوەی لەسەر 8 پاڵنەری دۆخی نائاسیی کەپسولەکە دەکرد، ئەوانەی لە سەرەوە مووشەکەکە کۆنترۆڵ دەکات لەکاتێکدا ئەگەر هەڵدانی سەرکەوتوو نەبوو.
بڕیاربوو لەمانگی 6ی داهاتوودا 2 ئاسمانگەر بەکروو دراگن بچنە واڵایی لەئەرکێکدا بۆ تاقیکرندەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو شکستە ببێتە هۆکاری دواکەوتنی کەشتەکان بۆ کۆتایی ئەمساڵ و یاخود بۆ ساڵی 2020.
کەپسولەکە یەکێکە لە 6 دانە سپەیس ئێکس دروستی کردوون، یەکەم تاقیکردنەوە کرا لەسەر کەپسولێک بەبێ سەرنشین لەمانگی 3ی رابردوودا و 6 ڕۆژی پێچوو، دواتر بۆ سەر زەوەی گەڕایەوە لەئۆقیانوسی ئەتلەسیدا بێ زیان کەوتە ئاوەوە.
کونیگسمان دەڵێت ڕوداوەکە دەردەخات لەکاتێکدا ئامێرەکانی کۆنترۆڵی مووشەکەک ناسراو بە Super Draco لە کاتی نائاسییدا روویداوە و ئەو سیستمە کێشەی هەبوە.
جگەرەکێشانی باوک لەوانیە کێشە بۆ دڵی ئوڵەمە دروستکات
(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت جگەرەکێشانی باوکان بەجیا لە هی دایکان لەوانەیە ڕێژەی بوونی کێشەی دڵ لای ئاوڵمە بەرزکاتەوە.
پزیشک جیابی کین لە کۆلێژی تەندروستی گشتی لەزانکۆی سێنتراڵ ساوث لە شانگ شا لەچین و بەشداری توێژینوەکە دەڵێت "پیاوان بەر لەوەی ببن بە باوک دەبێت دەست لەجگەرەکێشان هەرڵگرن.. باوکان سەرچاوەی گەورەی دوکەڵی جگەرەن بۆ دایکانی دووگیان، تەنانەت گەورەترین زیان بەخشن بە ئوڵەمەو منداڵ لەسکی دایکیدا لە جگەرەکێشانی دایکانی دووگیان خۆیان".
پێشتر زانراوە جگەرەکێشانی دایکانی دووگیان ئەگەری تووشبوونی ئاوڵەمە لەسەروەختی گەشەکردنی منداڵ لەسکی دایکیدا بەکیشەی تەندروستی بەرزدەکاتەوە، لەوانە لەدایکبوونی پیشوەخت و کەمیی کێش لەکاتی لەدایکبووندا و زگماکی و ناتەواوی جەستە. بەڵام مەترسی تووشبوون بە کێشەی دڵ و پەیوەندی بەجگەرەکێشانی باوکانەوە بەتایبەتی بەوڕادەیە روون و ئاشکرا نەبوو.
بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی تووشبوونی مناڵ لەسکی دایکیدا بەکێشەی دڵ بەهۆی جگەرەکێشانی دایک یان باوک، کین و هاوڕێکانی شیکارییان بۆ ئاماری 125 توێژینەوەی جیاواز کردوە لەسەر 8.8 ملێۆن دایک و باوک لەهەمووجیهاندا. توێژینەوەکان لەپرسی جگەرەکیشانی دایکانی دووگیان و جگەرەکێشانی باوکان لەسەروەختی دووگیانیدا کۆڵیوەتەوە، یاخود بوونی دایکی دووگیان ئەگەر جگەرەیشی نەکیشابێت لەنزیک باوکی جگەرکێش و کاریگەری هەڵمژینی دووکەڵی جگەرە لەسەری.
لەنیوان ئەومنداڵانەی لەودایک باوکانە لەدایک بوون توێژینەوەکە ئاماری لەسەر کۆکردوونەتەوە 137600 منداڵ کیشەی دڵیان هەبوە.
دەرئەنجامی شیکردنەوەکەی نوێکەی لەگۆڤاری خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ کە لەئوروپا دەردەچێت دەڵێت "جگەرەکێشانی دایکان و باوکان پەیوەندی گەورەی بە مەترسی تووشبوونی ئوڵەمەوە و منداڵ لەسکی دایکدا بە کێشەی دڵەوە هەیە، هەروەها ڕێژەی مەترسی 25% یە کاتێک دایکانی دووگیان جگەرە دەکێشن".
ئەم پەیوەندیە زیاتر بوە کاتێک باوکان لەدەوری دایکانی دووگیان جگەرەیان کێشاوە. بەبەراوردکردنی ئاماری منداڵەکان لەسکی دایکیاندا کاتێک دایک و باوکیان جگەرەیان نەکێشاوە لەگەڵ ئەوانەی کێشاویانە ل%74 ئەگەری لەدایکبوونیان بەکێشەی دڵەوە هەبوە، هەروەها بوە بەدوو ئەوەندە کاتێک دایکان لەنزیک باوکانی جگەرە کێشبوون.
Your browser doesn’t support HTML5