بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێمی کوردستانی عێراق زۆرێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی هەرێم دوورخراونەتەوە.
بەپێی ئەو بڕیارە ئەو کارمەندانەی ئۆفیسی سەرۆکایەتی هەرێم دەگوێزرێنەوە بۆ وەزارەتەکان و هەندێکیشان خانەنشین دەکرێن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە هێشتا سەرۆکی نوێی هەرێم سوێندی یاسایی نەخواردووە و هەروەهاش حکومەتی نوێی هەڕێم پێکنەهاتووە هەرچەندە نزیکەی حەوت مانگە هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێم کراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت ئەو بڕیارە کوت و پڕ بووە و بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو بوو و وەک کاردانەوەش بە کارێکی باشمان نەزانیوە چونکە دەبووایە چاوەڕوان بکرێت لەبەر ئەوەی زۆری نەماوە سەرۆکی نوێی هەرێم سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکاربێت، وە دەشڵێت ئەوکاتەی سەرۆکی نوێی هەرێم دەستبەکار دەبوو دەتوانێت لەگەڵ جێگرەکەی خۆی دابنیشن لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی دەیانەوێت بیکەن یان نەیکەن.
بەڕێز پیرە ئاماژەش بەوە دەکات کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت و دەشڵێت پێی وایە بەم زووانە ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەنجامی دەبێت.
لەوەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بۆچی ئەو بڕیارە لەم کاتەدا دراوە؟! سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت ئەوەش جێگای سەرسوڕمانە بۆ ئێمە.
ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسیش لەوە دەکات وەک سەرەتا ئەم بڕیارە لە ڕووی یاساییەوە گونجاو نییە و جێگای ڕەزامەندی یەکێتی نییە، جا بۆ دۆسێکانی تری وەک پێکەوە ژیانی سیاسی و بەشداری و هاوبەشی ڕاستەقینە لە پرۆسەی سیاسیدا دواتر پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە قسەی لەسەر دەکرێت، وەک دەگوترێت بۆ هەر ڕووداوێک قسەی خۆمان دەبێت.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5