مەحمود سەنگاوی: ناوچە دابڕینراوەکان خاکی ئێمەیە رۆژێک لە رۆژان ئەبێ بگەرێنەوە یان ئەیان گەڕیننەوە بە زۆر یان بە ئاشتی

Mahmoud Sangawi مەحمود سەنگاوی

کە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند چاک بوو و هات و چوو دەستی پێکردەوە، مرۆڤی کورد بەو هیوایە بوو کێشەی ناوچە دابڕینڕاوەکان ببێتە خاڵی سەرەکی دانۆستاندنەکان لە نێوان سەرانی کورد و حکومەتی بەغدا، بەڵام وا دیارە پێش ئەوەی باسی ئەو ناوچانە بکەن دیسان بە دووای پارە و دۆلار و نەوت و بودجەدان.

ئەوانەی دوێنی و ئەمرۆ لەسەر دسەڵاتن چ لە هەرێم وە یاخود لە بەغدا لە ماوەی سێ دەیەی رابوردوودا بۆیان نەکراوە ئەم کێشە یەکلایی بکەنەوە، ئاخۆ کەی؟

ئایا حکومەتی هەرێم هیچ کارنامەیەکی هەیە بۆ گەرانەوەی ئەو ناوچانە، وە ئەگەر هەیە چییە

حکومەتی عادل عەبدولمەهدی تا چەند ئامادەگی هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم کێشە

دەووترێ سنووری هەرێمی کوردستان چیای حەمرینە، دەوڵەتی ئیسلامی ئاڵای خۆێ هەڵکرد، ئاخۆ کەی ئاڵای کوردستان لەسەر ئەو چیایە هەڵدەکرێ؟

پێشمەرگەیەکی دێرین لەسەر فەیس بوکەکەی ئەمەی نووسیوە " هەموو دونیا بە سەرکردە و حزبەکانەوە قسەم بۆ بکەن دەربارەی ناوچە داگیر ودابراوەکان وبڵێن ، هۆکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر ،دوژمنان وداگیرکەران بوون ، و پاکانە بۆ سەرکردایەتی کورد و حزبەکان بکەن .. من هەرگیز باوەڕیان پێ ناکەم و ئەڵێم شارەکانی ئێمەی خانەقینی و کەرکووکی و شنگالی و شارەکانی تر هەموو فرۆشراون وکورد خۆی هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتەیە " ئایا وایە؟

Kerkuk

​مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لێپرسراوی مەکتەبی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و فەرماندەی میحوەری یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئێستاکە لە سەردانێکدایە بۆ دەروەی وڵات بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " من پێیم وایە کاربەدەستانی عێراق ئەگەر شیعە بن، ئەگەر سوننی بن، ئەگەر هەرچی بن، یەک بیر و بۆچوونیان هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و لەسەر ئەو نەتەوانەی کە لە عێراقدا ئەژین، ئەگەر لەسەر دەمی بەعس ئێمە گلەییەکی زۆرمان کرد کە بەعسیەکان ئەنفالیان کردووە، بەعسیەکان ژینوساێدیان کردووە، خاکی کوردیان داگیر کردووە، کوردیان لەسەر ماڵ و خانوویان خۆیان دەرکردووە، بەڵام ئێستا لەم کاتەدا کە بەشێک بە ناوی داعشەوە، بەشێک بە ناوی ( عصائب اهل الحق) و بەشێک بە هەر ناوێکەوە ئەوانە جارێکی تر کەوتوونەتە وێزەی کورد، وە ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بڕوایان بە پێکەوە ژیانی نەتەوەکان هەیە، بۆ بەر چاویانەوە لە کەرکووک گەنم و جۆێ کوردەکان بە (دڕاسە) ئەدۆرنەوە و گەنم و جوەکە ئەبەنەوە بۆ ماڵی خۆیان بەڵام پارێزگاری بە وەکالەتی ئەو شارە بێدەنگ دانیشتووە ".

ISIS

​کاک مەحمود هەر وەها دەڵێت " ئەبینیت لە ناوچەی خانەقین، راستە داعش هەیە و لەوێ کۆمەڵێک کاری خراپی کردووە و هەرچی بکا لە رۆژی دووایی لە ساێتەکەی خۆێ بڵاوی ئەکاتەوە، خەڵکانێک ئەکوژرێ، خەڵکانێک دەر ئەکرێن، کۆمەڵێک خەڵک لە ناو حەشدی شەعبیدا، لە ناو عصائب اهل الحق وە ئەو لایەنانەی کە بە ناوی شیعەوە چوونەتە ناویانەوە دێن پەلاماری کورد ئەدەن ، بۆ نموونە لە ناوچەی خانەقین هەرچی کارگەی بلۆک و کۆمەڵێک کارگەی چەو و لم و شتی خەڵک، هەمووی بە بەرچاوی حکومەتی عێراقیەوە، هەموویان سووتاند، هەموویان تەقاند وە هێزێکی زۆریان هاوردووە بۆ ناوچەکە، بەڵام هێزە زۆرەکە خۆیانیشیان پێی نا پارێزری، کە واتە لەە ناو سوپای عێراق، لە ناو حەشدی شەعبی ئەو کەسانە هەن کە ئەیانەوێ کورد دەرکەن، لە سەرکردایەتی حەشدی شەعبی، لە سەرکردیەتی عێراقیش خەڵک هەیە جارێکی تر ئێستاکە تەعریب ئەکا وە لە ژێر دەستی ئەوان تەعریب ئەکرێ، ئەگەر هەموو کۆک نیین بۆ ئەو کاسانەی ئەو کارانە دەکەن لەسەر کار لا نادرێن، ئەگەر ئەوان بڕوایان وایە ئەو خەڵکە بپارێزن، تەسلیمی دەستی منی کەن لەبەر ئەوەی من بەرپرسی خانەقین و ئەو ناوەم".

کاک مەحمود دەشڵێت " کارنامەی ئێمە بەردەوام ئامادەین بۆ گەڕانەوە بەڵام بارودۆخەکە هەی ئەوە نییە ئێمە شەڕێک درووست کەین لەو ناوچانە کە رەنگە لە قازانجمان نەبێ، ئەگینا ئەوە

ناوچەی کوردستانیە وە دەیان دەسەڵات و دەوڵەتی تر بێت ئەو ناوچانە داگیر بکات، رۆژێک لە رۆژان ئەبێ بگەرێنەوە یان ئەیان گەڕیننەوە بە زۆر،

چۆن لە دووای رووخانی رژێمی عێراقی هاتین و هەموومان دەرکرد، جارێکی تر دەریان ئەکەینەوە وە رەنگە ئەمجارە وەکو جاران لیان خۆش نەبین ".

Iraqi Forces

کاک مەحمود لە درێژایی قسەکانیدا دەڵێت " کەس خاکی خۆێ نافرۆشی، کەس شەرافەت و کەرامەتی خۆێ نافرۆشی، بەڵام

هەموو دونیا ئەزانێ کەرکووک کە لە ئێمە داگیر کرا، ئێران داگیری کرد، تورکیا داگیری کرد، عێراق داگیری کرد وە بە پشتێوانی سوپای ئەمەریکا و دەسەڵاتی ئەمەریکا

ئێمە کەرکووکمان لێ داگیر کرا، بەشەڕ بێ و بە ئاشتی ئەوە خاکی ئێمەیە ماڵی ئێمە ئەیگێڕینەوە، رۆژی لە رۆژان ئەبێ ئێمە بچین لەسەر چیای حەمرین ئاڵای کوردستان هەڵکەین وە ئەگەر بە دەستی من بێ یەک دیواری بەرز ئەکەم رێگا نادەم بۆ ئەودیو و بازرگانیش لەگەڵ ئەودیۆ ناکەم ".

کاک مەحمود هەر وەها ووت ئەمە بۆچوونی تاێبەتی خۆمە و رەنگە هەی حزبەکەم نەبێ " پارتی سەیتەرەکردنی بەسەر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وە بەسەر حیزبە سیاسیەکاندا زۆر بەلای موهمترە لە سەرکەوتنی کورد ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Mahmoud Sangawi