توێژینەوە: منداڵانی یاری ڤیدێۆی تووندوتیژی دەکەن، لەوانەیە زیاتر خواستی بەکارهێنانی چەکیان هەبێت

(ڕۆیتەرز) - توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت منداڵانی یاری ڤیدێۆی بەکارهێنانی چەک و تووندوتیژی تێدایە دەکەن یاخود تەمەشای یاریەکانی دەکەن، ئەگەری زیاترە دوای ئەوە حەزو ئارەزوی هەبوونی چەک و بەکارهێنانیان هەبێت.

لەڕاپۆرتێکدا لە پێگەی

JAMA Network Open

بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 200 منداڵ بێ مەرج دەستنیشان کراون، هەندێکیان بۆ بەکارهێنای یاری ڤیدێۆی بێ توندوتیژیی و هەندێکی‌دیکەیان ڤیدێۆی توندووتیژی و بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی، دوای ماوەیەک 60%ی ئەومندڵانە حەزیان بە دەستکاریکردنی چەک بو، بەراورد بەوە 44% کە یاری توندوتیژیان نەکردوە.

پرۆفیسرۆ براد بووشمان لە زانکۆی ولایەتی ئۆهایۆ دەڵێت پەندەکانی لەم دەرەنجامانە وەرگیراون ئەوەیە کە "دەبێت خاوەن چەکەکان چەکەکانیان بپارێزن و بەئاسانی منداڵ دەستیان نەگاتێ" و "دەبیت دایک و باوکان منداڵەکانیان بپارێزن لە میدیای توندوتیژی، لەوانە ڤیدێۆی یاری".

بووشمان و جەستن چانگ کە خوێندکاری باڵایە لەهەمان زانکۆ لە توێژینەوەکەدا نووسیویانە "هەموو ڕۆژێک لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا تەقە بەچەک لە نزیکەی 50 منداڵ و نەوجەوان دەکرێت، زۆرینەی کات منداڵەکان بەئاسانی چەکەکان دەدۆزنەوە و گوولەی تێدایەوە".

"لەو ماڵانەی چەکیان هەیە و لەهەمانکاتدا منداڵیان هەیە، بەلانی کەمەوە یەک چەک لە20% چەکەکان بەباشی ناشارنەوە و گوولەی تێدایە".

بوشمان و چانگ 242 منداڵیان دەستنیشانکردوە تەمەنیان لەنیوان 8 بۆ 12 ساڵ بوە، بۆ 3 گرووب جیایان کردوونەتەوە گروپی یەک دوایان لێکردون یاری

Minecraft

بکەن، کە چەک و تووندوتیژی تێدایە، گروپی دووهەم هەمان یاری بێ چکی شمشیر و تەور، گروپی سێهەم کۆپیەک بێ توندوتیژی.

دوای یاریکردن بۆ ماوەی 20 دەقیقە، منداڵەکان گوازراونەتەوە بۆ ژوورێکی‌کە یاری منداڵانی لێبوە لە گەڵ 2 پارچە چەکی لەکار کەوتوو لە دۆلابێکدا.

لەنێوان 242 منداڵەکەدا 220 یان چەکەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستکاریان کردوە.

هەوروەها 76 منداڵدا یاریەکانی ڤیدێۆیان کردوە توندوتیژی و چەکی تێدابوە، 61.8%یان دەستکاری چەکەکەیان کردوە، بەرامبەر بەوە 56.8% لە74 منداڵ یاری توندوتیژی بە شمشێر و تەور، هەروەها 44.3% لە70 منداڵی ماونەتەوە یاری بێ توندوتیژیان کردوە.

ئەومنداڵانەی یاری تووندوتیژیان کردوە زیاتر هەوڵی تەقەکردن بە چەکە لەکارکەوتوەکانیان داوە.

بووشمان دەڵێت ئەوەی گرنگە بەلامانەوە منداڵەکان هەوڵی بەکارهێنانی پەلەپیتکەی چەکەکانیان داوە و ئاراستی خۆیان کردوە یاخود ئاراستەی منداڵی دووهەمیان کردوە (هەموو کەڕەتێک تاقیکردنەوەیان لەسەر 2 منداڵ کردوە).

لەکۆتاییدا توێژینوەکە دەڵێت باشترین پارێزگاری لەمنداڵ شاردنەوەی چەکە بەجۆرێک نەتوانن دەستیان پێی بگات.

زاناکانی زیندەوەری ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەمەرداربوونەوەی 70 نەهەنگی خۆڵەمێشی دەکەن.

ئنکۆرنج (ئەلاسکا) (ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی ئەمریکا دەڵین زاناکانی بەرێوبەرایەتەیە زانستیەکانی حکومەت دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری مرداربوونەوەی بەلانی‌کەمەوە 70 نەهەنگی ڕەنگ خۆڵەمێشی، دوای ئەوەی شەپۆلی ئاو لەچەند مانگی ڕابردوودا بەرەوە کەنار هێناونی بەدرێژایی کەناری ڕۆژئاوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا.

بەڕیوبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانووسەکان و بەرگی هەوا ڕایگەیاندا، ڕووداوەکانی مەرداربوونەوە بەدوای یەکدا کە بە "ناوازە" دادەنرێت، پێویستی بەکاری پشکنینی زیاتر و لێکۆڵینەوەی وەرد هەیە هەروەها دابینکردنی دارایی زیاتر بۆ زانینی هۆکارەکان

بەرپرسانی بەریوبەرایەتی ڕاوە ماسیی دەریاکان سەر بە بەڕیوبەرایەتی نیستمانی ئۆقیانوسەکان و بەرگی هەوا دەڵین 37 نەهەنگی خۆڵيمێشی لە ئاوەکانی کالیفۆرنیا لەئەمساڵدا دەرکەوتوون و 3 لە ئۆریگن و 25 لە ولایەتی واشنتن لە ڕۆژئاوای ئامریکا وە 5 لە ئەلاسکا.

لەهەفتەی ڕابردوودا دوا نەهەنگی مردابوە لە ئەلاسکا لە بەندەری شینگ دەرکەوت.

زۆر لە نەهەنگەکان کە مرداربوونەتەوە چەوری لەشیان کەمتربوە، ئەمەش گوومانی لای زاناکان دروستکدوە کە مردابووەنکان بەدوای یەکدا بەهۆی کەمبوونی خۆراک بوە لە ئاوە گەرمەکانی باکووری دەریای بیرنگ و دەریای شاکسی بەرامبەر ئەلاسکا.

بەستەڵەکی دەریاکان گەشتوەتە ئاستی دابەزین بەتۆمارکراوی لە دەریای بیرنگ و شاکسی، زاناکان دەڵێن لەئاکامی گۆڕانکاری کەش و هەوا بەهۆی چەلاکای مرۆڤەوە پلەی گەرم ئاو زیاتر لە ئاسایی بەرزبۆتەوە.

پرۆفیسۆر سۆمۆ مۆر زانای ئۆقیانوسەکان لە زانکۆی واشنتن ڕایگەیاندا "ناوچەی جەمسەری باکوور بەزخێرایی گەورە دەگۆڕیت و نەهەنگەکان ناچار دەبن لەگەڵ ئەوەدا خۆیان بگونجێنن".

دوا ڕووداوی مرداربوونەوەی نەهەنگ لە کەناری ڕۆژئاوای ئەمریکا بوو لەساڵانی 1999و 2000دا، بڕاویەکیش پەیوەندی بە دەرکەوتەی نینۆوە هەیە کە دەبێتە هۆی گەرمبوونی ئاوی ئۆقیانووسەکان.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 03-06-2018