بارگرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت پڕ کێشەتر و ئاڵۆزتر دەنوێنێت، بە تایبەتی پاش هەڕەشە و تاوسەندنی تەنگەژە ستراتیژی و لەشکری و کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا. هاوکات بارگرژی سیاسی نێوان ئەمریکا و تورکیاش بەهۆی کڕینی موشکی ئێس 400 روسیاوە لەلایەن تورکیاوە و دەنگۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتە. ئەوەشمان لەبیرنەچێت هەرێمی کوردستان و هەرێمەکانی دیکەش لەناوچەکەدا کەوتونەتە نێو دڵی ئەو بارگرژی و کێشو ئاوڵۆزیانەوە.
ئایا کوردەکان دەتوانن چی بکەن لەناو ئەو هەموو بارگرژی و پێکدادانی بەرژەوەندی و هەڕەشەکانی ئەمریکا و پەلهاویشتن و سیاسەتی شیعەگەرایی لەشکریی ئێران لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بەرژەوەندی بازرگانی و رەوانەکردنی نەوت و هاموشۆی شتومەک لەگەڵ تورکیای دراوسێدا کۆیان دەکاتەوە؛ بەڵام ئەو هەرێمە چەند دەتوانێت خۆی بپارێزێت لەکۆی ئەو باڕگرژیانەی نێوان تورکیا و ئەمریکا.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی سازکردووە لەگەڵ نوسەرو مامۆستای زانکۆی سلێمانی محەمەد ئەمین گەناوی....
محەمەد ئەمین دەڵێت "کورد لەسەر بنەمای دامەزراوەی دەوڵەتی و بەرژەوەندی نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ هێزە جیهانییەکاندا ناکات، بەڵکە لەسەر ئاستی بەرژەوەندی حیزبی و کەسی مامەڵە دەکات."
سەبارەت بە مامەڵە بازرگانی و نەوتییەکانی هەرێمەکەش دەڵێت "هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆسێت بە ئێران و بە تورکیا، بەو جۆرە نادامەزراوەیی و ناریکخراوەییە بێ ئامانجە زیان بە هەرێم و خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت."
محەمەد ئەمین دەڵێت "دەبێت کورد بە هۆشیاریی و خۆپارێزییەوە مامەڵە بکات لەگەڵ بارودۆخەکەدا و بە هۆشیارییەوە بڕیاربدات."
Your browser doesn’t support HTML5