ئێران ئەڵێت سزا نوێکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەری داناوە، دەریدەخات ئەمریکا لەدانوستاندا ڕژد نیەو ناکرێت لە لایەک داوای دانوستاندن بکات و لەلایەکی کەوە سزای نوێ و تووند دانێت. ئەم دوو شێوە کردارەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بەئێران چۆن لێکدەدرێتەوە؟
ناەوندی توێژینەوەی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەئێران دەکردوە و دەڵێت هەوڵدان بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئێران لەڕێگای دانوستانەوە هیچ بەرهەمێکی نابێت و دەبێت تووندتر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئایا ئەمە ئامۆژگاریە بۆ بژارەی جەنگ لەگەڵ ئێران.
ئێران داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردوە دۆخی ئابوری لەگەڵ ئێران ئاسایی بکەنەوە، بەپێچەوانەی ئەوە دەبێت تەحەمولی دەرئەنجامەکان بکەن. ئایا ئەمە نیشانەی ئەوەیە باری ئابوری ئیران زۆر خراپ بوە؟.
دەربارەی ئەم پرسیارانە وریا کاڵێ لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ بەختیار شارەزووری نوسەرو چاودێری سیاسی کردوە.
شارەزووری دەڵێت "ئەمریکا مەبەستی نیە بێ هیچ مەرجێک دانوستاندن بکات، کاتێک ژمارەی تەلەفوونێک دادەنێت بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوەبکەن، لەپشتی ئەم دانستاندنەوە 12 مەرجی هەیە، بەم مەرجانەش ئامادیە لەگەڵ ئێران دانیشێت، ئەگەر ئێران تەواوی ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکات ئەوا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر پرۆژەکانی خۆی".
هەوروها شارەزووری دەڵێت "داوای ئەمریکا لە ئێستادا ڕوخاندنی ڕژێمی ئەم مۆدێلەی دەسەڵاتی ئێران نیە، ئەگەر ئەمریکا مەبەستیبوایە ئەم ڕژێمی ئێران بڕوخێنێت ئەوا کاری لەسەر جێگرەوەی دەکرد".
Your browser doesn’t support HTML5