سۆران عەلی خان: ئەم سەرکردانە بە شێوازێک ئیش ئەکەن کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ حیزبایەتیەکی مۆدیرن و دیمۆکراتیدا ناگونجی

Mohsin Soran

ئەمرۆ هەموو کەس رەخنە و سکاڵای هەیە لەو سەرکردایەتیەی کە نزیکەی سێ دەیەیە لە هەرێمی کوردستان لەسەر دەسەڵاتە و بەوە ناوەزەد دەکرێن کە سەران و رێبەرانێکی شکەست خواردوون. ئاخۆ ئەم سەرکردە شکەست خواردووانە کێن و لەبەر چی شکەست خواردوون؟

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، لێکۆڵەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەراستی من وەکو خۆم خەریکە بە تەواوی نا ئومێد دەبم لە پەیرەوکردنی ئەو سیاسەتانەی لە لایەن سەرکردەکانەوە لە هەرێمی کوردستان بەرێوە ئەبرێ وە بە تاێبەت لە لایەن سەرکردە گەورەکانەوە چونکە ئەو سیاسەتەی ئەمرۆ پەیرەو ئەکرێ هیچ بنەمایەکی دیمۆکراسی، هیچ بنەمایەکی نەتەوە دۆستی، نیشتمان پەروەری تێدا نابینم، هەمووێ لەسەر بنەمای دەستکەوتی تاک، دەستکەوتی حیزبی و عەشرەتگەری و بازرگانی و ئەو شتانەیە کە ئامانجە نەتەوەییەکان ژێر پێی خراوە و وەلاوە نراوە ".

مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت " مەسەلەی کورد ئەتوانم بڵێم رۆژ لە دووا رۆژ لە باشوری کوردستاندا بەرەو دوواتر ئەڕوا نەک بەرەو پێش بڕوا، هەر ئەم سەرکردانە نازانم چۆن ناویان بنێن، خەڵکێک کە پڕ لە رابوردوویەکی خەبات و تێکۆشانی هەبێت بۆ ئێستاکە لە بەرامبەر هەندی دەسکەوتی حیزبی و چینایەتی و ناوچەگەری ئەو سەروەریانەی خۆیان لە دەست ئەدەن، ئەو سەرکردانە هێشتا هەموو لە دەسەڵات و خاوەن بریارن بە تاێبەتی دوو هێزە سەرەکیەکە وە تا رادەیەک بزوتنەوەی گۆڕانیش، ئەم سەرکردانە بە شێوازێک ئیش ئەکەن کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ حیزبایەتیەکی مۆدیرن و لەگەڵ دیمۆکراتیەدا ناگونجێ ".

مامۆستا سۆران دەشڵێت " ئەم حیزبانە هەر یەک بە پێی ئەندازەی خۆێ، بە پێی قەوارەی خۆێ بەرپرسیارەتی گەورەی ئەکەوێتە سەر شان، ئەوەی ئەمرۆ لە هەندێ پرسدا ئەکرێ، لە دانانی وەزیریکدا لە بەغدا، ئەو هەموو شەڕ و مەرافەی لەسەر ئەکرێ، ئاخر مەعقولە؟ خەڵکەکە باوەر ناکا کە چۆن ئێمە ئەو دوو حیزبە گەورەیە تاکو ئێستا لەسەر پارێزکارێک رێک ناکەوون، ئەوەیپارتی لەوێ دەیکات لۆجیک نییە بە کەلەگایی پارێزگارێک بە ویستی ئەو دابنرێت ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Soran Alikhan