دیارە لە وڵاتی سوید جۆرەها رێکخراوەی پێشەیی و سڤیل هەیە کە جۆرەها چالاکی ئەنجام دەدەن. مەهدی شوانی بەرپرسی گشتی فیدراسیۆنی کوردی چەتر مێوانی ستۆدیۆی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بوو، لە بارەی فیدراسیونەکەیانەوە دەڵێت " فیدراسیۆنەکەمان پێکهاتووە لە نزیکەی 60 کۆمەڵە لە شارە جیا جیاکانی سوید و خەریکی چالاکی کوردین و ئامانجی ئێمە ناساندنی کولتوری نەتەوەی کۆمەڵگای کوردە بە سوید و وڵاتە بیانیەکان، پاشان خزمەتکردن بە توانا و بەهرەی لاوانی کورد".
کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت " کۆمەڵێک کادری چالاک و کارگێڕ و خەڵکی خۆشەویستمان زۆرە کە شەو و رۆژ لەگەڵمان کار ئەکەن و خاڵی هاووبەش هەیە لە نێوان ئێمە و هەموو لایەنە کوردیەکان لە کاری نەتەوەی و کوردایەتی، کێشەمان نییە لەگەڵ هیچ لایەنێک، دژایەتی هیچ لایەنێک ناکەین، مەبەستەکەی ئێمە ئەوەیە کە کوردایەتی بکەین نەک دژایەتی ".
کاک مەهدی دەشڵێت " ئێمە بەردەوام لە دەستەی بریار و لە دەستەی رێکخراوەکەمان 49-50 % ژنان بوونە وە هەمیشە گرنگیمان بەوە داوە کە ژنان بەرامبەر بە پیاوان بن، ئێمە زۆر سەر سامین و شانازی ئەکەین بەو دیمۆکراسییەی لە سوید هەیە، سوید زۆر پشتگیری لە رێکخراوە سڤیلەکان ئەکا و لە هەمان کات رێکخراوە مەدنیەکانیش سوودی دەقاتە بۆ وڵاتی سویدی هەیە ".
Your browser doesn’t support HTML5