دکتۆر سەنگەر سەید قادر: نیچیرڤان بارزانی هەمان نیچیرڤان بارزانیە و پێی ناچێت لەسەر ئاستی هەریمی کوردستان هیچ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ بکات

Dr. Sangar Saidwadr

هەرێمی کوردستان لە دوو رۆژی رابوردوودا لە نێۆ گێژاوە و تەنگەژەی ئابوری، کۆمەڵایەتی و رامیاریدا سەرۆکێکی نوێ بۆ هەرێمەکە و سەرۆکێکی نوێ بۆ حکومەتەکەی هەڵبژارد. کەسانێک زۆر بەوە خۆشحاڵن و کەسانێکی تر بەدبینن و دەڵێن تەنها گۆڕینی رووخسارێکە بە رووخسارێکی تر.

Masrour Barzani & Nechervan Barzani

دکتۆر سەنگەر سەید قادر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی " ئیمارات" و " رۆژهەڵاتی ناوەراست" بۆ لێکۆڵینەوەکانی یاسایی و ستراتیژی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەڵبژاردنی نیچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم لە ئێستادا دوو لایەنی هەیە، لایەنێک گەشبینانە وە لایەنێکی رەشبینانەی بۆ خەڵکی کوردستان هەیە، چونکە ئەم قوناغەی ئێستای کوردستان لە مێژووی 28 ساڵی رابوردووێ تەمەنی حکومەتی هەرێمدا هاووشێوە نەبوە، چونکە ئەم قوناغە، قوناغی دوواێ رفراندومە و قوناغی دووای ئەو مەترسیە گەورانەیە کە روبەرووێ هەرێمی کوردستان بوە ".

دکتۆر سەنگەر هەر وەها دەڵێت " روو گەشەکەی ئەوەیە دووای ئەوە نیچیرڤان بارزانی بۆ ماوەی زیاتر لە 17 ساڵ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە وە بە جێ دێڵی و رادەستی مەسرور بارزانی دەکات کە ئەمە بۆ پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش قوناغێکی نوێە، هەر وەها بۆ بنەماڵەی بارزانیش قوناغێکی نوێە ".

logos

دکتۆر سەنگەر دەشڵێت " رووە خراپەکەی ئەم گۆڕانکاریانە ئەوەیە زۆرێک لە خەڵکی کوردستان پێیان وایە کە ئەمە تەنها گۆڕینی کەسایەتیەکانە وە هیچ کارگەریەکی لەسەر باشکردنی دۆخی ژیانی خەڵکی کوردستان نابێت، وە ئومێدی گۆڕانکاری لە ئێستادا نییە چونکە نیچیرڤان بارزانی لە ماوەی 17 ساڵی رابوردووێ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمدا نەیتوانیوە لایەنی کەمی پێداویستیەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکات، بۆیە لەو کاتەشدا کە دەبێت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو هەمان نیچیرڤان بارزانیە وە پێی ناچێت هیچ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ لەسەر ئاستی ناوخۆێ هەریمی کوردستان بکات ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Sangar Saidqadr