ئاگر گرتن لە کاتی هاوینان لەوانەیە لە زۆر شوێنەکانی جیهان کارێکی ئاسایی بێت بە هۆێ ووشکی گیاو و دەغڵ و دان، هەر وەکو سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدیش ئاماژەی پێدەکات و دەشڵێت وا گەورەی مەکەنەوە. ئایا ئاگرەکانی خانەقین وە یاخود ناوچەی گەرمیان کارێکی ئاساییە؟
سەلام عەبدوڵا رۆژنامەوان وو چاودێری کاروباری سڤیل لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەداخەوە لێدوانەکەی عادل عەبدول المەهدی زۆر ساوێلکانە بوو لەبەر ئەوەی بە بەر چاوی هەموومانەوە ئەبینین هەر لە خانەقینەوە بە شێوەیەکی رێکخراوو هەتا ئەگاتە رۆژئاوا دەغڵ و دانی جووتیاری خەڵکی کوردستان سووتێنراوە، هەمیشە ئەگەر کەسێک یان سەرخۆشێک یەک ئاگرێک بکاتەوە ئەوە ناوچەیە دەگرێتەوە، دییەک ئەگرێتەوە، شارێک ئەگرێتەوە بەڵام وڵاتێک ناگرێتەوە لەم سەر تا ئەو سەر".
کاک سەلام هەر وەها دەڵێت " قسە زۆر ئەکرێت، ئەمە کارێکی ئاسان نییە تاوانباری فەرە کەس بکرێ، تاوانبارەکان هەر لە کۆمپانیاکانی کەرەستەی کیمیاوی بۆ کشت وکاڵ بگرە تا داعش و هەندێ باڵەکانی ناو حکومەتی عێراقیدا کە گومانیان لێ دەکرێ دەگرێتەوە ".
کاک سەلام دەشڵێت " ئاسایش هەر ئەوە نییە ژیانی هاووڵاتیان بپارێزێ، ئاسایشی ئابوری هەیە، ئاسایشی کشت و کاڵ هەیە، ئاسایشی ئاو، خۆراک، هەموو شتێک، نەک هەر لە خانەقین بەڵکو لە سەراپای ناوچەکە، نەک هەر ئاسایشی ژیان نەماوە بەڵکو ئاسایشی دەغڵ و دانیش نەماوە".
Your browser doesn’t support HTML5
Your browser doesn’t support HTML5