حەیدەر ئەکبەر سارۆ: حشد الشعبی هەڕەشەم لێ دەکەن و داوای 350 هەزار دۆلار دەکەن

Haider Saro

دیارە هەر لە پاش 16 ئۆکتۆبەرە باری ئاسایش لە خانەقین هەر وەکو ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی تری هەرێمی کوردستان وەکو جاران نەماوە، نەک هەر ئاسایشی هاووڵاتیان بەڵکو ژینگە و سروشتی ئەو ناوچانەش ئاسایشی نییە.

Khanaqin

حەیدەر ئەکبەر سارۆ کارفەرمایەکی کوردە لە شاری خانەقین دەڵێت کەسانێک لە رێبەرانی " حشد شعبی" هەڕەشە لە خۆێ و ماڵ و منداڵی دەکەن و گوایە داوای ( 35 دەفتەر) یان 350 هەزار دۆلار وەکو بەرتیل و خاوە داوا دەکەن لەبەر ئەوەی دەزانن لە رووێ داراییەوە دەوڵەمەندە و دەستی دەروات پارەی هەیە و دەتوانی بە بەڵگە قسەکانی بسەڵمێنێ و دەڵێت ژمارە تەلیفۆن و دەنگی تۆمار کراویشیان لایە.

کاک حەیدەر هەر وەها دەڵێت سکالای بۆ پۆلیس، دادگاە و لایەنە پەیوەندارەکان بەرز کردووەتەو و بگرە پەرلەمانی عێراقیش لەوە ئاگادار کردووە و لەبەر ئەوەی من دانیشووێ ئیسپانیام ناچارم سبەی لەبەر مەترسی بۆ سەر ژیانم بگەرێمەوە ئیسپانیا و ناگەرێمەوە تا ئەو کاتەی دڵنیا نەبم .

کاک حەیدەر دەشڵێت ئەو کەسەی ‌هەڕەشەی لێکردووە ناوی زیاد خەلیفەیە ( امر لواء الحشد الشعبی) یە و مەڵبەندی یەکێتیی کە لەم شارە خاوەن دەسەڵاتە تا ئێستا تەلفۆنیکیشیان بۆ نەکردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Haider Saro