لوقمان ئابڵاخی: لەشکرکێشیەکەی تورکیا هەوڵدانە بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان وەک قوبرس و عەفرین

لەکاتێکدا هێزی سەربازی تورکیا ئۆپەراسێۆنی سەربازی دژ بە پەکەکە لە خاکی هەێمی کوردستاندا دەکات، سەرۆکی هەڕێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات، خوێندنەوە بۆ ئەم سەردانە چۆن دەکرێت؟.

ئایا ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم هەوڵێکە بۆ ڕاگرتنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ هەرێم؟

ئەم سەردانە لەمکاتەدا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی تورکیا چۆن دەبێت؟

ئایا ئەمە سەرەتای هەنگاوە دبلۆماسیەکانی سەرۆکی هەرێمە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لەهەفتەی ڕابردوودا؟

لەمبارەیەوە وریا کاڵی لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ لوقمان ئابڵاخی نووسەرو چاودێری سیاسی کردوە.

ئابڵاخی دەڵێت "ئاکەپە و ئۆردغان بەلایانەوە زۆر گرنگە لەهەڵبژاردنی ئستەنبوڵدا سەرکەوتووبێت لەمبارەیەوە کۆمەڵێک هەنگاویان ناوە، لەناوخۆدا چەند هەنگاوێکیان ناوە بۆ ڕاکیشانی سۆزی کورد بەلای خۆیاندا، ئەوان دەزانن کورد هەڵبژاردنەکە یەکلایی‌دەکاتەوە، لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕابەری پێشوی پەکەکە عەبدوڵا ئوچئالان یەکێکە لەو هەنگاوانە".

هەروەها ئابڵاخی دەڵێت "ئەوەی سەرنج راکیشە تورکیا عەبدوڵا ئوچئالان بە تیرۆرست ئەناسێنێت بەڵام لەهەمانکاتدا بەهەموو شێوەیەک بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا بیباتەوە، داوای لێدەکەن هەندێک شت بڵێت لەخزمەتیاندا بێت".

ئابڵاخی دەشڵێت "بەناوی عەبدوڵا ئوچئالانەوە هەندێک شت باس کراوە بەڵام بەفەرمی عەبدوڵا ئوچئالان نە لەتەلەفیزێۆنەوە نەلە کەناڵە فەرمیەکانەوە هیچی ڕانەگەیاندوە".

سەبارەت بەسەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ئابڵاخی دەڵێت " ئەکەپە و ئوردوغان سەردانی سەرۆکی هەرێم بەدەستکەوت دادەنێت بۆ زیاتر ڕاکێشانی سۆزی کورد لە تورکیادا".

سەبارەت بە ئۆپەراسێۆنەکەی تورکیا ئابڵاخی دەڵێت "هەوڵدان نیە بۆ لەناوبردنی پەکەکە بەڵکوو هەوڵدانە بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان وەک قوبرس و عەفرین".

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ لوقمان ئابڵاخی