ئەمەریکا لە هەر شەڕ و ناکۆکیەکدا هەمیشە پەنای بۆ هاووپەیمانانی بردووە بۆ ئەوەی بەشێکی ئەو شەڕانە لە رێگای بەشداریان لە ئەستۆدا بگرن. بە پێی گۆڤاری شپیگل SPIEGEL ماێک پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردانیدا لە سەرەتای ئەم مانگە بۆ ئەڵمانیا داوای یارمەتی لەشکەری کردبوو بۆ پاراستنی ئەو ناوچەی بە نیازی درووستکردنیدان لە رۆژئاوای سوریا. ئاخۆ ئەڵمانیا تا چەند ئامادگی خۆێ بۆ ئەو جۆرە یارمەتیە پێشان داوە؟
ئەو ناوچەیە ئەگەر بێت و درووست بکرێت، ئایا بۆ پاراستنی رۆژئاوایە لە دەوڵەتی ئیسلامی یان مەترسیەکانی تورکیا و هێزەکانی ئەسەد؟
دکتۆر کەمال سەیدۆ بەرێوەبەری بیرۆی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە یان هەڕەشە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەرکیا دەڵێت " ئەمە یەکەمین جار نییە ئەمەریکا لە هاووپەیمانانی خۆێ چ لە ناتۆ وە یاخود لە دەرەوەی ناتۆ داوای هاریکاری دەکات بۆ پاراستنی باکوری سوریا ئەگەر هات و شتێکی لەو جۆرە پێویست بوو، لە دەستوری ئەڵمانیا حکومەت ناتوانی و مافی نییە کە لەشکەری ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەڵمانیا بە کار بێنی یان لە دەروەی ناتۆ بە کار بێنێ بە بێ پەسەندکردنی پەرلەمان ".
دکتۆر کەمال دەڵێت " پەرلەمانی ئەڵمانیا لە رابوردوودا ئامادە بوو بو یارمەتیدان لە چاودێری رۆژئاوای سوریا و یارمەتیدان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، بەڵام ئەگەر بێت و ئارمانجی ئەڵمانیا گۆڕانی بەسەردا بێت دەبێت جارێکی تر پەرلەمان دانوستاندنی لەسەر بکات و ئەوە کارە پەسەند بکات، ئێستاکە هێشتا روون نییە ئاخۆ ئەمەریکا بە چ شێوەیەک ئەو جۆرە هەرێمە درووست دەکات، کێ تێدا بەشداری دەکات، کێ دەیپارێزێت، کێ لەسەر ئەرد دەبێت، هێشتا دیار نییە، پارتەکانی چەپ بە دژی ئەوە راوەستاوون، نەک لەبەر ئەوەی بە دژی کورد بن بەڵکو لەگەڵ دژی بە کار هێنانی لەشکەری ئەڵمانیادان لە دەرەوە وە یاخود دەستێوەردانی ناتۆ لە دەرەوە "
دکتۆر کەمال دەشڵێت " ئەگەر ئەڵمانیا بەشدار بوو دەبێت لە بریاری پەرلەمانیدا راگەیاندنێک بڵاو بکرێتەوە کە ئەڵمانیا یان لەشکەری ئەڵمانیا ئەو وێنانەی کە لە باکوری سوریا دەگرننەگاتە دەستی تورکیا وە یاخود لە چوارچێوەی ناتودا لەگەڵ تورکیا هاووبەشی نەکرێت نەکا لە ئاێیندەدا تورکیا ئەو زانیارانە لە دژیان بە کار بهێنێت، هەر وەها دەڵێت زۆریبریارەکان لە دەستی ئەمەریکادایە چۆن لەگەڵ تورکیا رێک دەکەوێت وە یاخود لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ".
Your browser doesn’t support HTML5