عەبدوڵا حیجاب باس لە ڕەوشی ئۆپزسیۆنەکانی ئێران دەکات لە هەلومەرجی ئێستای وڵاتەکەدا

Abdulla Hijab

پارتە کوردییەکانی ئێران لە نێوان شەڕی سیاسی نێوان ئەمریکاو ئێران، بەرەو کوێ؟

تا دێت گۆڕانکاری لە نێو سیاسەتی ئێران و ئەمریکا بەم دواییەو لەسەروەختی چیر بوونەوەی کێشمە کێشمی هەردوولایان، خێرا گوزەر دەکات.

ئایا رۆڵی پارتە کوردییەکانی ئێران چۆن دەبێت؟ لەئەگەری هەر گۆڕانکارییەک ئایا کورد ئەجێندای سیاسی خۆی وەکو نەتەوەیەک ئامادەیە ؟. ناسازی و پەرشوبڵاوی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران چەند زیانێان پێ دەگەیەنێت؟

ئایا لەم ئاریشەو ململانێیەی نێوان ئەمریکاو ئێران رەوەندی کوردی ئێران لە دەرەوە دەتوانن چ رۆڵێک بگێڕن؟

لە روویەکی تریشەوە لە سەرهەڵدانی بژارەی لێدانی سەربازی، ئایا پارتە کوردییەکانی ئێران لە ناوەوەو دەرەوە ، چۆن مامەڵە بکەن؟

کورد لە سوریا هەروەها لە هەرێمی کوردستان تا رادەیەک لەگەڵ ئەمریکا هاوپەیمان بوون، کوردی ئێران لەئەگەری شەڕدا چۆن رەفتار بکات، ئایا دەبنە کۆپییەکی ئەو دوو ئەزموونە؟

قسەو باسێکی زۆر دەکرێت لەسەر دانوستاندنی نێوان هەندێ پارتی کوردستانی ئێران و دەوڵەتی ئێرانی لە نەرویج و بە نێوەنگیرییەکی رێکخراوێکی نەرویجی؟ ئایا ئەو دانوستانانە بونیان هەیەو بەکوێ گەیشتووە؟ بۆ وەڵامدانەوەو شیکاری وردی ئەو رەوشە ئاڵۆزە.

نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی و شارەزا لە بواری ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەراست عەبدوڵا حیجاب کەلە نەرویج نیشەتەجێیە گەنگەشەی ئەو دۆخەی بۆ کردوین.

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Abdulla Hijab